بانکى رەشید فرۆشتنى دۆلار بە ئەلیکترۆنى دەکات

23-11-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن دۆلار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بانکى رەشید بەستەرى ئەلیکترۆنى بۆ فرۆشتنى دۆلار بە نرخى فەرمى بە گەشتیاران کارا دەکات، کە لە ئێوارەى پێنجشەمەوە گەشتیاران دەتوانن لە رێگەیەوە داواى کڕینى دۆلار بە نرخى فەرمى پێشکێش بکەن. 
 
23ـى تشرینى دووەمى 2023، بانکى رەشید لە راگەیێندراوێکدا داوا لەو گەشتیارانە دەکات کە دەیانەوێت لە رێگەى ئەو بانکەوە دۆلار بە نرخى فەرمى بکڕن، لە رێگەى پێگەى ئەلیکترۆنى بانکەکەوە داواکارییەکە بە شێوەى ئەلکیترۆنى پێشکێش بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بەستەرێک کارا کراوە. 
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە ئەو هەنگاوە لە کاژێر هەشتى ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەستپێدەکات.
 
بانکى ناوەندى، دۆلارى نەختینەیی بە نرخى فەرمى و بە 1305 دینار دەفرۆشێتە بانکە رێگە پێدراوەکان بۆ ئەوەى بە گەشتیارانی بفرۆشن کە گەشتیار دەتوانن لە مانگێکدا بڕى سێ هەزار دۆلار بە نرخى فەرمى بکڕن.
 
بانکى رەشید داواى ئەو کەسانە کردووە کە داواکارى پێشکێش دەکەن بۆ کڕینى دۆلار، پابەندبن بە وادەى وەرگرتنى دۆلارەکەوە، ئەگەرنا داواکارییەکەیان هەڵدەوەشێندرێتەوە.
 
ئەو هەنگاوەى بانکى ناوەندى بۆ فرۆشتنى دۆلار بە نرخى فەرمى بۆ بەرزکردنەوەى بەهاى دینارە بەرامبەر بە دۆلار، هەرچەندە نرخى فەرمى دۆلارى نەختینەیى 1305 دینارە، بەڵام لە بازاڕى رەشدا نرخەکەى دەگاتە زیاتر لە 1570 دینار.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سوودانی و پارێزگاری نەینەوا

سوودانی گەیشتە نەینەوا

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە پارێزگای نەینەوا. ژمارەیەک پڕۆژە دەکاتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکەش کۆدەبێتەوە.