گالەری

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
17 Photos
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
رووداو دیجیتاڵ
 
ساڵانە لە چلەی کوژرانی ئیمام حوسێندا، ملیۆنان باوەڕداری شیعە مەزهەب لە سەرانسەری دنیاوە روودەکەنە عێراق و بەتایبەت شاری کەربەلا؛ کە ئەو شارەیە تێیدا ئیمام حوسێن دەکوژرێت.
 
بەگوێرەى نوێترین ئامار کە دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق لە 23ى ئاب بڵاویکردووەتەوە، ژمارەى زیارەتکارانى بیانى کە سەردانى عێراقیان کردووە، گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 133 هەزار و 432 کەس.
 
حوسێن کوڕی عەلی کوڕی ئەبوتالیبە. ساڵی 626ـی زایینی لەدایکبووە و 680ـی زایینی کۆچی دواییکردووە.
 
حوسێن کوڕی عەلی کوڕی ئەبوتالیب و فاتیمەی کچی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلامە. لە ئەھلی بەیت و ئیمامی سێیەمی شیعەکانە. لە تەمەنی منداڵی و گەنجی دا حوسێن لە شاری مەدینە ژیانی بەسەر بردووە.