داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق 1.2 ملیار دۆلار زیادی کردووە

23-08-2023
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن داهاتی نەوتی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

داهاتی مانگی رابردووی فرۆشی نەوتی عێراقی بەراورد بە مانگێک پێشتر، زیاتر لە یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.
 
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ (چوارشەممە، 23-08-2023) لە راگەیێندراوێکدا ئاماری کۆتایی بڕ و داهاتی نەوتی خاوی هەناردەکراوی مانگی رابردووی رایگەیاند، بەپێی ئاماری کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق (سۆمۆ)، بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو لە مانگی تەمموزی رابردوودا، گەیشتووەتە 106 ملیۆن و 755 هەزار و 169 بەرمیل نەوت؛ داهاتی ئەو نەوتەش هەشت ملیار و 330 ملیۆن و 475 دۆلار بووە.
 
داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق لە مانگی حوزەیراندا، حەوت ملیار و 115 ملیۆن دۆلار بووە. بەمەش داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تەممووزدا بەراورد بە مانگی حوزەیران، 1.2 ملیار دۆلار زیادی کردووە.
 
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، تێکڕای نەوتی خاوی هەناردەکراو لە کێڵگەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی تەمموز گەیشتە 105 ملیۆن و 487 هەزار و 610 بەرمیل، هەروەها لە کێڵگەکانی گەیارە 922 هەزار و 755 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە. بڕی 344 هەزار و 804 بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن کراوە، هەر بەرمیلێکی ئەو نەوتەش لە رێگەی 40 کۆمپانیای جیهانییەوەبە (78.033) دۆلار فرۆشراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە