حکومەتی عێراق فەرمانگەکانی ئاگادار دەکاتەوە پەکەکە وەک رێکخراوێکی "قەدەخەکراو" ناوبهێنن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمینداریێتیى گشتیی ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق فەرمانگەکانی حکومەت ئاگادار دەکاتەوە لە نووسراوەکانیاندا پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) وەکو رێکخراوی قەدەخەکراو ناوبهێنن.
 
ئەو نووسراوە لە 14ـی تەممووزى 2024 دەرکراوە و ئەمڕۆ (سێشەممە، 23ـی تەممووز) گەیشتووەتە پەرلەمانى عێراق. 
 
نووسراوەکە لەلایەن فەلاح عەبوودى، بەڕێوەبەرى گشتیى فەرمانگەى کاروبارى کارگێڕى لە ئەمینداریێتیى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیرانەوە نێردراوە. 
 
سۆران عومەر، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى کوردستان لە پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، نووسراوەکە گەیشتووتە فراکسیۆنەکان و بەشەکانى دیکەى پەرلەمان.
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە؛ لەسەر بنەماى نووسراوێکى فەرمانگەى کاروبارى ئەنجوومەنى وەزیران و لیژنەکان لە ئەمینداریێتى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیران، کە لە 28ـی ئایارى 2024 دەرچووە، سەرۆکوەزیران و فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرمانی داوە کاتێک لە نووسراوەکاند ناوی پەکەکە دەهێندرێت بنووسن "پارتى کرێکارانى کوردستانى قەدەخەکراو." 
 
سۆران عومەر گوتی "بەگوێرەى ئەو نووسراوە بێت، ئیدى حکومەتى فیدراڵى وەک پارتێکى قەدەخەکراو مامەڵە لەگەڵ پەکەکەدا دەکات."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارەکانی داعش ناتوانن بەفەرمی بگەڕێنەوە، چونکە داواکراون و دەستگیردەکرێن

هۆشداریی دەدرێتە هێزە ئەمنییەکانى نەینەوا: 470 داعش دەیانەوێت لە سووریاوە دزە بکەن

هۆشدارى دەرێتە هێزە ئەمنییەکانى نەینەوا لە ئەگەرى دزەکردنى 470 چەکدارى داعش لە سووریاوە بۆ نێو خاکى عێراق، کە بە بڕیارێکى لێبووردنى گشتى لەلایەن هەسەدە ئازاد کراون.