عێراق دەست بەسەر 700 دۆنم زەوی و خانووی عیززەت دووری و منداڵەکانیدا دەگرێت

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی سندووقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق رایگەیاند، داوایان لە وەزارەتەکانی دارایی و کشتوکاڵ کردووە بۆ ئەوەی ژمارەیەک پارچە زەویی عیزەت دووری و کوڕەکانییان رادەستبکرێتەوە، کە نزیکەی 700 دۆنم زەوی دەبێت.
 
ئەیمەن داود سەلمان، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی سندووقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق رایگەیاند "سندووق داوای لە وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی دەوڵەت کردووە دەست بەسەر دوو خانووبەرە لە قەزای دۆرەی پارێزگای سەڵاحەدین بگرن کە بەناوی ئەحمەدی کوڕەی عیزەت ئیبراهیم دوورییە و یەکێک لەو کەسانەی یاسای تایبەت بە دەستبەسەرداگرتنی پارە گواستراوە و نەگواستراوەی رژێمی لەنێوچوو دەیگرێتەوە."
 
ئەیمەن داود سەلمان گوتی "داواکارییەکە دەستبەسەرداگرتنی پشکەکانی ئەحمەد و ئیبراهیم، کوڕانی عیززەت دووری لە نۆ پارچە زەوی تێدایە."
 
عیززەت دووری، جێگری پێشووی سەرۆککۆمار و ئەمینداری پێشووتری حیزبی بەعس، یەکێک بوو لەو بەرپرسانەی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە، کە زۆر جێی متمانەی سەدام حوسێن بوو. 
 
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی سندووقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، تیمێکی سندووقەکە چوونەتە تۆماری خانووبەرەی قەزای دۆر بۆ وردبینی لەو خانووبەرانەی بەناوی بەرپرسانی پێشووی بەعسەوەن، دەرکەوتووە دوو خانوو بە رووبەری 799 مەتر چوارگۆشە و 600 مەتر چوارگۆشە، یەکێکیان بەناوی شارەوانی دۆرەوە تۆمارکراوە، بەڵام دواتر بەناوی ئەحمەد عیززەت دوورییەوە بەبێ دانی هیچ پارەیەک تۆمارکراوە و هیچ ئاماژەیەکی دەستبەسەرداگرتنیشی لەسەر دانەنراوە.
 
هەر بەپێی ئەو وردبینییەی سندووقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق کردوویەتی، دەرکەوتووە عیززەت دووری و خانەوادەکەی 23 خانووبەرەیان بەناوەوەیە، وەزارەتی دارایی دەستی بەسەر 15یاندا گرتووە کە لە قەزای خاڵسی پارێزگای دیالەن. هەروەها وەزارەتی کشتوکاڵیش ئاگادارکراوەتەوە لە گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانی ئەو زەوییە کشتوکاڵییانەی رووبەریان دەگاتە 486 دۆنم و 24 ئۆلک.
 
بەگوتەی ئەو بەرپرسە، دەست بەسەر پشکەکانی عادل عەبدوڵڵا مەهدی، ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوەدا، گیراوە، کە دوو خانووبەرەی لە پارێزگای سەڵاحەدین هەبووە و خراوەتەوە سەر وەزارەتی دارایی.
 
تیمەکە وەکو ئەیمەن داود سەلمان، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی سندووقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق، ئاماژەی بۆ کردووە، دوو گرێبەستی کشتوکاڵییان بەناوی فاتیمە عیززەت دووری و دوو براکەیان دۆزیەوەتەوە کە رووبەرەکەیان دەگاتە 170 دۆنم زەوی و هەڵنەوەشاونەتەوە.
 
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 20 گرێبەستی کشتوکاڵی بەناوی بەرپرسانی حیزبی بەعس لە قەزای دۆر هەن و یەکلایی نەکراونەتەوە.
 
عیزەت دووری، پیاوی دووەمی رژێمی بەعسی عێراق و ئەمینداری حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە، کە یەکێک بوو لە داواکراوانی رژێمی بەعس لەلایەن ئەمریکاوە، رۆژی دووشەممە 26ـی ئۆکتۆبەری 2020 مردنی راگەیێندرا.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نووسراوەکە بۆ 11 نووسینگە و بەش نێردراوە

حکومەتی عێراق فەرمانگەکانی ئاگادار دەکاتەوە پەکەکە وەک رێکخراوێکی "قەدەخەکراو" ناوبهێنن

سۆران عومەر، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى کوردستان لە پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، نووسراوەکە گەیشتووتە فراکسیۆنەکان و بەشەکانى دیکەى پەرلەمان.