لە ئارایشتگەیەکی بەغدا بووکێک لەترسی ئاگر هەڵدێت

23-06-2024
هێمن بابان رەحیم
بووکەکە لەکاتی هەڵاتن لە ئاگرەکە بە جلی بووکێنییەوە
بووکەکە لەکاتی هەڵاتن لە ئاگرەکە بە جلی بووکێنییەوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە بەغدا بارهەڵگرێک لەپێش ئارایشتگەیەک گڕدەگرێت، بووکێک لەو کاتەدا لە ئارایشتگەکەدا بووە و لەترسی ئاگرەکە هەڵدێت.
 
گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەتەوە، ساتی هەڵاتنی بووکێک و رزگارکردنی لەلایەن ژمارەیەک پیاو و ژن لە کەسوکار و دراوسێ دووکانەکانی ئارایشتگەیەک و چەند کەسێکی دیکە نیشان دەدات.
 
لە گرتەکەدا بووکەکە بە جلی بووکێنییەوە هەڵدێت، چەند کەسێک دەست و قۆڵ و جلەکانیان گرتووە بۆئەوەی رزگاری بکەن.
 
رووداوەکە دوێنێ یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2024 لە ناوچەی بنوکی بەغدا روویداوە. نواس سەباح شاکر، هاوئاهەنگیکاری بەرگریی شارستانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رووداوەکە بەهۆی لێدەرهێنان و بەتاڵکردنەوەی گازوایلی بارهەڵگرە بووە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش یارمەتیدەری زیاتر گڕگرتنی بارهەڵگرەکە بووە."
 
بە گوتەی نواس سەباح شاکر، جگە لە بارهەڵگرەکە، دوو ئۆتۆمبێلی دیکەش لەنزیک شوێنی رووداوەکە سووتاون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.
 
بەگوێرەی بەرگریی شارستانیی عێراق، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 13 هەزار و 600 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمار کراون، 48%یان بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە. ساڵی رابردووش 32 هەزار و 477 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق تۆمار کرابوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.