گەرمای پارێزگاکانی عێراق بۆ خوار 50 پلە دادەبەزێت


رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ پلەی گەرما بەراورد بە کۆتایی هەفتەی رابردوو دادەبەزێت و تەنیا چوار پارێزگا پلەکانی گەرمایان لە 50 پلەی سیلیزی و زیاتر دەبێت. سبەی دووشەممەش پلەی گەرما دادەبەزێت و بەرزترین 49 پلە دەبێت.
 
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ـی حوزەیران تەنیا لە پارێزگاکانی میسان، موسەنا و بەسرا 50 پلە و زیقاریش 51 پلە دەبێت.
 
پلەی گەرمای ئەمڕۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەمشێوەیەیە:
 
- بەغدا: 47 پلە
- دهۆک: 41 پلە
- هەولێر: 43 پلە
- سلێمانی: 40 پلە
- کەرکووک: 45 پلە
- نەینەوا: 47 پلە
-سەڵاحەدین: 45 پلە
- دیالە: 47 پلە
- ئەنبار: 46 پلە
- کەربەلا: 48 پلە
- بابل: 47 پلە
- واست: 49 پلە
- نەجەف: 48 پلە
- دیوانییە: 48 پلە
- میسان: 50 پلە
- زیقار: 51 پلە
- موسەنا: 50 پلە
- بەسرا: 50 پلە
 
لە 24 کاژێری رابردوودا لە 15 گەرمترین ناوچەی جیهان، 12یان لە عێراق بوون. لەو 15 گەرمترین ناوچەیە شار و شوێنەکانی عێراق 10 ریزبەندی یەکەمی لیستەکەیان هەیە، بەسرا و ناسرییە لە دوو گەرمترینەکانی جیهان بوون کە 51.1 پلەی سیلیزیان تۆمارکردووە.
 
گەرمای شارەکانی عێراق بۆ خوار 50 پلە دادەبەزێت
 
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە رووداوی گوت: "سبەینێ دووشەممە پێشبینییەکان بەوشێوەیەن کە ئەم هەفتەیە پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی کۆتایی هەفتەی رابردوو و شەممەی ئەم هەفتەیە دادەبەزن، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە ئەو دابەزینە دەستپێدەکات و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت."
 
دەستەکە بۆ کەشوهەوای دووشەممە، 24ـی حوزەیران، پێشبینی دەکات پلەی گەرما لە هیچ پارێزگایەکی عێراق نەگاتە 50 پلەی سیلیزی. بەرزترین پلە لە بەسرا دەبێت کە 49 پلەیە و نزمترینیان لە دهۆک دەبێت کە 38 پلەیە.
 
پلەی گەرما سبەی دووشەممە بەمشێوەیە دەبێت:
 
- بەغدا: 45 پلە
- دهۆک: 38 پلە
- هەولێر: 40 پلە
- سلێمانی: 40 پلە
- کەرکووک: 43 پلە
- نەینەوا: 41 پلە
- سەڵاحەدین: 45 پلە
- دیالە: 44 پلە
- ئەنبار: 43 پلە
- کەربەلا: 46 پلە
- بابل: 45 پلە
- واست: 46 پلە
- نەجەف: 46 پلە
- دیوانییە: 46 پلە
- میسان: 48 پلە
- زیقار: 48 پلە
- موسەنا: 47 پلە
- بەسرە: 49 پلە