بەهۆی زۆربوونی ئاگرکەوتنەوە، پەرلەمانی عێراق 15 رۆژ مۆڵەت دەداتە وەزیری ناوخۆ

23-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق 15 رۆژ مۆڵەت دەداتە وەزیری ناوخۆ بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بکات و ئەنجامەکانیان بۆ بنێرێت، ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت "ئاگرکەوتنەوەکانی ئەمساڵ لە رووی ژمارە و شوێنەکانی کەوتنەوەیان، سرووشتی نین."
 
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق داوای لە عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆ کرد، لێکۆڵینەوە لە ئاگرکەوتنەوە و سووتانی نەخۆشخانە، بازاڕ، دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکان دەستپێبکات و هۆکار و سرووشتی ئەو ئاگرانەیان بۆ شیبکاتەوە. لیژنەکە 15 رۆژیش مۆڵەتی داوەتە وەزیر بۆ ئەوەی راپۆرتەکەی بۆیان بنێرێت.
 
لیژنەکەی پەرلەمان بە گرنگی زانیوە کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی باشتر بکرێت، لەرێگەی دابینکردنی کەرەستە و پێداویستیی گونجاو بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان، جگە لە کردنەوەی خول بۆ کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە بۆ ئەوەی باشتر ئاگرەکان کۆنترۆڵ بکەن.
 
دوێنێ (یەکشەممە، 22ـی حوزیرانی 2024) لە بازاڕی شۆرجەی بەغدا، ئاگر لە کۆگەیەک کەوتەوە، بەرگری شارستانی دەڵێت زوو فریاکەوتنیان 14 باڵەخانەی لە سووتان پاراست.
 
هەر دوێنێ ئاگر لە شەش کۆگە لە ناوچەی عوێریجی بەغدا کەوتەوە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سووتان، نوئاس سەباح، هاوئاهەنگیکاری بەرگری شارستانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "هۆکاری ئاگرەکان جگە لە کارەبا، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، کەمتەرخەمی و شتی دیکەشە."
 
مەهدی تەقی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت "ئەمساڵ ژمارەی ئاگرکەوتنەوە زیادیکردووە، هەستدەکرێت هەوڵێک بۆ تێکدانی ئابووریی عێراق و زیانپێگەیاندنی هەیە، دەبێت لێکۆڵینەوەی ورد و جیدی لەو بابەتە بکرێت."
 
بەگوێرەی بەرگریی شارستانیی عێراق، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 13,600 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراون و 48%یان بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە. ساڵی رابردووش 32,477 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق تۆمارکرابوون.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت