لە گەیارە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە بووە شین

23-02-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە کاتی ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە شارەدێیەکی پارێزگای نەینەوا، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا.  
 
لیوا عەواد خەلیل، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 23-02-2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ روویداوە و هۆکارەشی تێپەڕبوونی بە هەڵە، خێرایی لە رادەبەدر و بێ ئاگایی بووە." 
 
شارەدێی گەیارە 60 کلیۆمەتر لە شاری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا دوورە.
 
ئێوارەی رۆژی هەینیش لە پارێزگای بابل لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە دا، ئۆتۆمبێلی بووک و زاوا تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو، بەهۆیەوەی هەردووکیان بریندار بوون. 
 
بەگوێرەی ئامارەی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە 2023ـدا زیاتر لە 12 هەزار رووداوی هاتووچۆ لە عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، هەروەها تاوەکو نێوەڕاستی 2024ـیشش 3000 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە