سوودانی گەیشتە نەینەوا

رووداو دیجیتاڵ 

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە پارێزگای نەینەوا. ژمارەیەک پڕۆژە دەکاتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکەش کۆدەبێتەوە. 
 
رەفعەت سمۆ، یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 22-12-2024) محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەریی ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسانی حکومەتەکەی گەیشتووەتە پارێزگای نەینەوا.
 
یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا سەرۆکوەزیرانی عێراق لە باشووری نەینەوایە و دواتر دەچێتە شاری موسڵ، سەنتەری پارێزگاکە.
 
رەفعەت سمۆ، گوتی، بەرنامەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق چڕە؛ تێیدا ژمارەیەک پڕۆژە دەکاتەوە، وەک پرۆژەی کارەبای شۆرە، کردنەوەی باڵەخانەی پارێزگای نەینەوا و دیواری شوێنەواری، هەروەها دەستپێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە رادەیەگەیێنێت، چەند پڕۆژە و شوێنێکیش بەسەردەکاتەوە لەوانە فڕۆکەخانەی موسڵ.
 
یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا راشیگەیاند، سوودانی لەگەڵ پارێزگار و هەردوو جێگرەکەی، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و بەرپرسانی دیکەی پارێزگاکە کۆدەبێتەوە.