رووداو دیجیتاڵ
تەها یوسف تەمەنی 63 ساڵە و تاکە دووکاندارە کە لەنێو بازاڕە خاپووربووەکەی باب تۆپ لە بەرەی چەپی موسڵ گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی؛ دەڵێت، حکومەت قەرەبووی نەکردوومەتەوە و ناچارم لەبەر ماڵ و منداڵەکەم بەردەوام بم لە کارکردن.
بە گوتەی خۆی، تەها 48 ساڵە کاری دروستکردنی تەسبیح دەکات.