دەستەی دەستپاكیی عێراق ژمارەیەك كەیسی گەندەڵی دەجوڵێنێت

22-11-2019
سەمیع زوبێر
.
.
نیشانەکردن عێراق خۆپیشاندانی عێراق رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
A+ A-
رووداو - هەولێر

خۆپێشاندان لە بەغدا و هەندێك پارێزگای دیکەی عێراق بەردەوامە. ژمارەیەک وەزیر و پارێزگاری پێشوو تۆمەتبارن بە گەندەڵی و دەستەی دەستپاكیی عێراقیش وەک هەنگاوێک بەرەو چاکسازی، كەیسی گەندەڵییەکانیانی جوڵاندووە.

هەندرێن دۆسكی، ئەندامی لێژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە دەستەی دەستپاکییەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەندێک بەرپرسی باڵای عێراق و ژمارەیەک پەرلەمانتار کە پێشتر پۆستی دیکەیان هەبووە، دەرچووە".

هەر بە تۆمەتی گەندەڵی، دەستەی دەستپاكیی عێراق فەرمانی دەستگیركردن و ئامادەبوونی بۆ ژمارەیەك پەرلەمانتار، وەزیر و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەركردووە کە دیارترینیان بریتین لە: 

- عەبدولئەمیر حەمدانی، وەزیری رۆشنبیریی حكومەتی عێراق
- عەبدولكەریم سامەڕائی، وەزیری پێشووتری زانست و تەكنەلۆژیا
- جەبار لعێبی، وەزیری پێشووی نەوت 
- كازم فنجان، وەزیری پێشووی گواستنەوە 
- حوسێن شەهرستانی، وەزیری پێشووتری نەوت 
- عەدیلە حەموود، وەزیری پێشووی تەندروستی 
- حەسەن راشد، وەزیری پێشووی گەیاندن 
- تەڵال زوبەیعی، سەرۆکی پێشووی دەستەی دەستپاکی 

هەروەها فەرمانی گرتن و لێپرسینەوە بۆ ئەم پارێزگارانەیش دەرچووە:

- ئەحمەد عەبدوڵڵا (ئەبو مازن)، پەرلەمانتاری ئێستا و پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین
- یەحیا ناسری، پارێزگاری پێشووی زیقار
- راكان جبووری، پارێزگاری كەركووك بە وەکالەت
- كەڕاڕ سەباح عەبادی، پارێزگاری پێشووی بابل
- ماجید نەسراوی، پارێزگاری پێشووی بەسرە
- نەوفل عاگوب، پارێزگاری پێشووی نەینەوا
- ناجحە عەبدولئەمیر شەممەری، سەرۆكی دەزگای شەهیدان کە سزای حەوت ساڵ زیندانیی بۆ دەرکراوە

لەسەرەتای ئەم مانگەشەوە دەستەی دەستپاكی رایگەیاند، تاوەكو ئێستا بە تۆمەتی گەندەڵی 60 فەرمانی دەستگیركردن و ئامادەبوونی بەردەم دادگایان بۆ پەرلەمانتاران، وەزیران و ئەندامانی ئەنجوومەنی ئێستا و پێشووی پارێزگاکان دەركردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە