ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی شەشی ئامادەیی لە عێراق رادەگەیێندرێ

 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی دووشەممە، کاژێر 18:00 (بە کاتی هەرێمی کوردستان) ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی شەشی ئامادەیی لە عێراق رادەگەیێندرێ.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 22-07-2024 ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی شەشی ئامادەیی رادەگەیێندرێ. 
 
وەزارەتەکە داوا لە قوتابییان دەکات بارکۆدی تایبەت بە زانینی ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە، تاوەکو لەو رێگەیەوە بچنە نێو سەکۆی دەرچوون بۆ ئەوەی ئەنجام وەربگرنەوە.
 
وەزارەتی پەروەردە پێشووتر داوای لە کارگێڕیی قوتابخانەکان کردبوو شەممە و یەکشەممە لە قوتابخانەکانیان ئامادەبن بۆ ئەوەی بارکۆدەکان بدەنەوە قوتابییان.
 
بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان، کلیک بکە
 
ئەم ساڵ زیاتر لە 650 هەزار قوتابی تاقیکردنەوەی پۆلی شەشی ئامادەییان لە کەرکووک و پارێزگاکانی عێراق کرد.