یاسای بودجەی عێراق گەیشتە وەزارەتی داد

22-06-2023
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن بودجەی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یاسای بودجەی عێراق گەیشتە وەزارەتی داد و بڕیارە دووشەممەی داهاتوو 26-06-2023 لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوبکرێتەوە، دوای بڵاوکردنەوەشی لەو رۆژنامەیە، دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دادی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "یاسای بودجەی گشتی عێراق گەیشتە وەزارەتی داد و دەستیان بە تەواوکردنی رێویشوێنە یاساییەکان کردووە"، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "یاسای بودجە رۆژی دووشەممە لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاودەکرێتەوە".
 
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، ئێوارەی دوێنێ (چوارشەممە، 21ـی حوزەیرانی 2023) یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی پەسندکرد و، رایگەیاند "پەسندکردنی بودجە، خاڵی وەرچەرخان دەبێت بۆ ئەوەی حکومەت دەست بە بەرنامەکەی بکات".
  
بەرەبەیانى رۆژی 12ـی حوزەیران، پەرلەمانى عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 پەسدنکرد، ئەمەش بووە یەکەمجار لەدواى ساڵى 2021ـەوە پەرلەمانى عێراق بودجەى گشتى پەسند بکات.
 
قەبارەی بودجەکە بۆ هەرساڵێک نزیکەی 199 تریلیۆن دینارە و ساڵانە 16 تریلیۆن دیناریش لەو بڕە، پشکى هەرێمى کوردستانە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە