خەمیس خەنجەر: سەردانى ئەردۆغان رۆڵى دەبێت لە سەقامگیريى نێوان عێراق و تورکیا

22-04-2024
هەستیار قادر
نیشانەکردن سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکى پارتى سەروەرى سەردانى سەرۆککۆمارى تورکیا بۆ عێراق بە هەوڵێک بۆ بەهێزکردنى پەیوەندى "مێژوویی و برایانە"ی نێوان هەردوو وڵات دەزانێت و دەڵێت، رۆڵى دەبێت لە سەقامگیرى و هاوکاریى نێوان هەردوو وڵاتدا.
 
ئەو هەڵوێستەى خەمیس خەنجەر، سەرۆکى پارتى سەروەرى، کە نوێنەرایەتیى بەشێک لە سوننەکانى عێراق دەکات لە راگەیێندراوێکدا بوو، کە 22ى نیسان، هاوکات لەگەڵ سەردانەکەى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا، بڵاویکردەوە.
 
خەمیس خەنجەر دەڵێت، ئەو سەردانە رۆڵى دەبێت لە سەقامگیرى و هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لە پرسەکانى پەیوەندار بە  بنبڕکردنى تیرۆر، سنوور، ئابووری، گەشەپێدان و وەبەرهێنان لەسەرجەم ئاستەکان و پرسە هاوبەشەکاندا.
 
 لە دواى ساڵى 2011  ئەمە دووەم سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغانە بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان.
 
سەرۆکى پارتى سەروەرى رایگەیاند، عێراق و تورکیا لەسەر چەندین دۆسیە سازانیان هەیە، لەوانە جێبەجێکردنى پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدان، زیادکردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانی و کولتوورى، بنبڕکردنى تیرۆرى سنووربڕ.
 
 لەم سەردانەیدا بۆ عێراق سەرۆککۆمارى تورکیا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران، زیاتر لە 22 رێککەوتن و یاداشتى لێکتێگەیشتنی واژۆ کرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سوودانی

سوودانی: 10ـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو فڕۆکەخانەی موسڵ دەکەینەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەی مووسڵی راگەیاند و دەڵێ، لە ساڵی داهاتوو، لە رۆژی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، فڕۆکەخانەکە دەکەنەوە.