داعش شەڕی بەرامبەر کاندید و لیستەکانی هەڵبژاردن لە عێراق راگەیاند

رووداو - هەولێر

داعش شەڕی بەرامبەر کاندید و لیستەکانی هەڵبژاردن لە عێراق راگەیاند و دەڵێت: "کاندید و دەنگدەران بێباوەڕن". 

رێکخراوی داعش دەشڵێت، لە هەفتەی رابردوودا سێ هێرشیان لە ئەنبار، کەرکووک و دیالە ئەنجامداون و ژمارەیەک کاندید و ئەندامی حیزب کوژران و برینداربوون.

داعش لەبارەی هێرشەکانیان لە عێراق بۆ سەر کاندیدەکانی هەڵبژاردن و لایەنگرانیان رایگەیاند "لە 10 رۆژدا سێ هێرشمان لە ئەنبار و کەرکووک و دیالە ئەنجامداون و لەو هێرشانەدا 25 کاندید و ئەندامی پارت و پاسەوانەکانیان کوژراون".