لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری کوت سێ زیارەتکاری ئێرانی گیانیان لەدەستدا

22-03-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤان لە شاری کوت لە عێراق، کە زیارەتکارانی ئێرانیی هەڵگرتبوو، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
رووداوەکە دوانیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە 21ی ئاداری 2024 لە سنووری شاری کوت لە عێراق روویداوە.
 
حەمزە محەممەدی موقەدەم، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ئیلام رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤان کە زیارەتکارانی ئێرانی هەڵگرتبوو، لە شاری کوت لە عێراق وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
بە گوتەی حەمزە محەممەدی موقەدەم، زیارەتکارە ئێرانییەکان لە مەزاری ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا دەگەڕانەوە و لە رێگەدا بوون بەرەو دەروازەی سنووریی میهران کە لە شاری کوت تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبن.
 
موقەدەم ئەوەشی خستەڕوو، تەرمی ئەو سێ هاووڵاتییە لەگەڵ بریندارەکان لە دەروازەی سنووریی میهران رادەستی مانگی سووری ئێران کراون.
 
بریندارانی رووداوەکە لە رێگەی ئامبوڵانسەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری میهران گوێزرانەوە و چارەسەر وەردەگرن.
 
بەپێی قایمقامیەتی میهران، لە رۆژی یەکەمی نەورۆزەوە زیاتر لە 45 هەزار کەس لە رێگەی دەروازەی سنووریی میهرانەوە سەردانی مەزارگە ئایینییەکانی شیعەکانیان لە عێراق کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت