وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی ئێران دێتە بەغدا

22-02-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی ئێران دێتە بەغدای پایتەخت.
 
میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ شەممە 22-02-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران بە سەردانێک دێتە بەغدا.
 
یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکە، واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵاتە لەبارەی دەرکردنی مۆڵەتی شوفێری.
 
یاداشتنامەکە لە قۆناخی یەکەمدا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە هاووڵاتیی ئێرانین و لە عێراق دەژین یان بە پێچەوانەوە هاووڵاتیی عێراقین و لە ئێران دەژین. ئەوان دەتوانن مۆڵەتەکانی شۆفێریی خۆیان وەربگێڕن، بە فەرمی پەسند بکرێت و ئۆتۆمبێلەکانیان لە سەردان و گەشتەکاندا بەکاربهێنن.
 
قۆناخی دوای ئەوەش هەموو هاووڵاتییان دەگرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە