پاسپۆرتی نوێی عێراق دەکرێتە ئەلیکترۆنی

21-12-2022
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، هەموو رێکارە هونەری، کارگێڕی و داراییەکانی گۆڕینی پاسپۆرتی عێراقی بۆ ئەلیکترۆنی تەواو بووە و تەنیا بڕیاری لەچاپدانی ماوە. دەشڵێت، پاسپۆرتە نوێیەکە لە زۆر خاڵدا لەگەڵ پاسپۆرتی ئێستا جیاوازە و سوود لە نموونەی پاسپۆرتی ئەوروپی و ئەمریکی بۆ دیزاینەکەی وەرگیراوە و ساختەکردنی زۆر زەحمەتە.
 
رۆژی چوارشەممە، 21-12-2022، عەمیدی مافپه‌روه‌ر سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لەبارەی گۆڕینی پاسپۆرتی عێراق بە رووداوی راگەیاند: "ئەو نموونانەی بڵاوکراونەتەوە، هێشتا هیچیان فەرمی نین، بەڵام بە گشتی بڕیاری گۆڕینی پاسپۆرتی عێراق لە هەموو رووەکانەوە تەواو بووە و تەنیا ئەوەی ماوە بڕیاری لەچاپدانی بدرێت، ئەوەش ئەگەری زۆرە ساڵی نوێ واتە 2023 بکرێت."
 
سەبارەت بە جیاوازیی پاسپۆرتە نوێیەکە لەگەڵ ئەوەی ئێستا، عەمید سالار گوتی: "پاسپۆرتە نوێیەکە لە رووی زانیاری و وێنە و دیزاین و کۆمەڵێک رێوشوێنی دیکەوە جیاوازە، ئەم پاسپۆرتە پشت بە دیزانی ئەوروپی- ئەمریکی دەبەستێت، بە نموونە پاسپۆرتە نوێیەکە کە ئەلیکترۆنی دەبێت کاغەزەکانی پێچەوانەی پاسپۆرتی ئێستا دەبێت کە نووسینەکانی بە حیبرە بە تایبەت کاغەزی یەکەمی، بۆیە لەکاتی تەڕبوون تێکدەچێت، بەڵام نوێیەکە تێکناچێت، هەروەها زانیاریی وردی تێدایە و چەندین رێگریی ئەمنی تێدایە کە رێگری لە ساختەکردنی دەکات."
 
لەبارەی دیزاینەکەشی گوتی: "لە رووی دیزاینەوە سوود لە پاسپۆرتی ئەمریکی وەرگیراوە لەسەر لاپەڕەکانی ناوەوەی وێنە و هێمای پارێزگا و شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی تێدایە، لە هەرێمی کوردستان بە نموونە قەڵای هەولێر و منارە و پردی دەلال لە زاخۆ و مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەڵەبجە و هی دیکەشی تێدایە، وەکو چۆن لە پاسپۆرتی ئەمریکی هێما و وێنەی ویلایەتەکانی تێدایە."
 
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکنی دیکەی پاسپۆرتەکە روونیکردەوە: "یەکێک لە دیارترین گۆڕانکارییە نوێیەکانی پاسپۆرتی نوێ ئەوەیە لەکاتی گەشتکردن یان هاتنەوە لە فڕۆکەخانەکاندا پێویست بەوە ناکات کەسەکە بچێتە لای ئەفسەری پاسپۆرت و پاسپۆرتەکەی نیشانبدات، بەڵکو لە رێگەی ئامێری پشکنینەوە هاووڵاتی خۆی کارەکە دەکات و ئەمەش رۆتین کەمدەکاتەوە."
 
بەگوێرەی کۆمپانیای نێودەوڵەتیی هێنلی و هاوبەشەکانی کە بارەگای سەرەکیی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە و تایبەتە بە کاروباری وڵاتیبوون و نیشتەجێکردن، پاسپۆرتی عێراق لە کۆی 112 وڵات، لە دوای ئەفغانستانەوە دووەم خراپترینی جیهانە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.