مانگی رابردوو رۆژانە 204 هاوژین لە عێراق جیابوونەتەوە

21-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ
 
ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ئامارەکانی تایبەت بە جیابوونەوە و پێکهێنانی ژیانی هاوژینیی لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا بێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند. بەپێی ئامارەکە، لەو مانگەدا 6 هەزار 344 هاوژین جیابوونەتەوە.
 
بەپێی ئاماری ئەنجوومەنەکە لە مانگی تەممووزدا رۆژانە 204 جیابوونەوەی هاوژینان هەبووە، لەبەرامبەردا رۆژانە 840 گرێبەستی هاوسەرگیری کراوە.
 
بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق، لە مانگی حوزەیران، 23 هەزار و 324 گرێبەستی هاوژینی کراون لە بەرامبەردا، 4 هەزار و 779 جیابوونەوەش هەبووە. 
 
ئەنهار عادل، چالاکڤانی مافی ژنان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "رێژەی جیابوونەوەی هاوژینیان لە عێراق زۆر بەرزە بەراورد بە وڵاتانی دیکە". هۆکارەکەشی بۆ کرانەوەی خەڵک و هۆیەکانی پەیوەندیی سەردەم دەگەڕێنێتەوە لەوانە ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا کە بە گوتەی ئەو، "دەرگای بۆ ناپاکیی خێزانی کردووەتەوە." 
 
جگە لەوە دۆخی ئابووری و بڵاوبوونەوەی زۆری مادەی هۆشبەر و نەبوونی هۆشیاری بە هۆکارەکانی دیکەی جیابوونەوە دەزانێت.
 
ئەنهار عادل دەڵێت "ئەگەر جیابوونەوە بەو شێوازە بەردەوام بێت، سوپایەکی گەورەی بێوەژن و ئەو پیاوانەمان دەبێت، کە هاوسەرگیری ناکەن. ئەمەش کێشە بۆ کۆمەڵگە دروست دەکات، چونکە ناسەقامگیریی خێزانی دروست دەبێت."
 
بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئامارەکانی جیابوونەوە و هاوژینی بەپێی پارێزگاکانی عێراق لە مانگی تەمموزی 2024، بەمشێوەیە بووە:
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی رەسافە لە بەغدا:
 
گرێبەستی هاوژینی: 4031
جیابوونەوە: 1186
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرخ لە بەغدا:
 
گرێبەستی هاوژینی: 2598
جیابوونەوە: 1173
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی نەینەوا:
 
گرێبەستی هاوژینی: 3764
جیابوونەوە: 496
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی دیالە:
 
گرێبەستی هاوژینی: 1088
جیابوونەوە: 243
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی بابل:
 
گرێبەستی هاوژینی: 1171
جیابوونەوە: 193
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی نەجەف:
 
گرێبەستی هاوژینی: 947
جیابوونەوە: 248
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرکووک:
 
گرێبەستی هاوژینی: 1297
جیابوونەوە: 287
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی زیقار:
 
گرێبەستی هاوژینی: 1639
جیابوونەوە: 161
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی ئەنبار:
 
گرێبەستی هاوژینی: 1789
جیابوونەوە: 354 
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەسرە:
 
گرێبەستی هاوژینی: 2018
جیابوونەوە: 632
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی واست:
 
گرێبەستی هاوژینی: 908
جیابوونەوە: 203
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی سەڵاحەددین:
 
گرێبەستی هاوژینی: 1483
جیابوونەوە: 205 
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی موسەننا:
 
گرێبەستی هاوژینی: 804
جیابوونەوە: 118
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی میسان:
 
گرێبەستی هاوژینی: 840 
جیابوونەوە: 235
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەربەلا:
 
گرێبەستی هاوژینی: 897
جیابوونەوە: 284
 
- دادگەی تێهەڵچوونەوەی دیوانیە:
 
گرێبەستی هاوژینی: 787
جیابوونەوە: 326
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.