28 تیمی بەرگریی شارستانی بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە کەوتنە ژێر گردێکەوە لە کەربەلا

21-08-2022
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
28 تیمی بەرگریی شارستانی بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە کەوتنە ژێر گردێکەوە لە کەربەلا
28 تیمی بەرگریی شارستانی بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە کەوتنە ژێر گردێکەوە لە کەربەلا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی شەممە گردێک بەسەر مەزارگەی قەتاری ئیمام عەلی لە کەربەلا داڕما و چەند کەسێک کەوتنە ژێرییەوە، 28 تیمی بەرگریی شارستانی و خەڵکی ناوچەکە سەرقاڵی دەرھێنانی ئەو کەسانەن کە لەژێر داروپەردوون، بەھۆی ھەستیاریی شوێنەکەشەوە، پرۆسەی رزگارکرنیان لەسەرخۆیە.
 
لیوا کازم بۆھان، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی عێراق دەڵێت: "بەبڕوای ئێمە داڕمانە و بەشێوازێکی کوخی روویداوە، واتە بۆشایی لەژێرییەوە ھەیە، ھێشتا بەدوای رێگەدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی بزانین داڕمانەکە تاوەکو چەند فراوانە، جا لەڕێگەی ھەڵگرتنەوەی تاشەبەردەکان بێت یان دۆزینەوەی دەرچەیێک لە لایەکەوە بۆ دەربازبوونی ئەوکەسانە، وەکو دەزانی کاتی زیارەتە و ھاتووچۆ بەردەوامە، بەڵام بەشێوەیێکی سەرەتایی ژمارەیان هەشت کەسە." 
 
28 تیمی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی دەرھێنانی زیارەتکارانی قەتارەی ئیمام عەلین، تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم ڤیتییە تەنیا سێ منداڵ رزگارکرابوون و ناشزانرێت چەند کەسی دیکە ماون، بەڵام بەگوتەی شاھێدحاڵەکان، نزیکەی 10 کەس دەبن کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.
 
سەجاد موسا، هاووڵاتی دەڵێت: "من خزمەتکاری زیارەتکارانم لێرە، تاشەبەردی گەورە بەسەریاندا کەوتووە، نزیکەی 10 کەس لەژێرییەوەن، بەڵام ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەیانەوێت تاشەبەردەکان لەسەرەوە رابکێشن بۆ رزگارکردنیان." 
 
ئەحمە حەیان، کارمەندێکی تیمی بەرگریی شارستانییە و دەڵێت: "ھەموو ھەوڵێکی خۆمان ددەین و پشت بەخوا خێر دەبێت، ھیچ زانیارییێکمان نییە، قسەمان لەگەڵیان کردووە و، ئاو و ئۆکسجینمان بۆیان دابین کردووە، ژمارەی مردووان نازانین، بەڵام لەنێوان حەوت بۆ هەشت کەسیان زیندوون." 
 
قەتارەی ئیمام عەلی یەکێکە لە مەزارگەکانی شیعە مەزھەب، بەدووری نزیکەی 30 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری پارێزگای کەربەلا و بە شوێنێکی پیرۆزی دادەنێن و زیاتریش لە مانگی موحەڕم زەیارەتکان رووی تێدەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە