سزای لەسێدارەدان بۆ 8 کەس لە عێراق دەرچوو کە خۆکوژیان بۆ بەغدا گواستبووەوە

21-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ 8 کەس راگەیاند، کە چەکداری خۆکوژیان بۆ بەغدا گواستبووەوە و دووان لەوان لە بەغدا خۆیان تەقاندبووەوە.
 
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رۆژی یەکشەممە، 21ـی تەمموزی 2024 لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، کە"دادگای تاوانەکانی ناوەندی سزای لەسێدارەدانی بۆ 8 تاوانبار دەرکرد کە خۆکوژیان بۆ شاری بەغدا گواستبووەوە؛ دووان لەوان لەنێو بەغدا خۆیان تەقاندبووەوە."
 
ئەنجوومەنەکە دەڵێت، "ئەو کەسانەی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، دانیان بەوەشدا ناوە دوو خۆکوژ لەوان لە ناوچەکانی باب شەرقی و گۆڕەپانی وەسبەی بەغدا لە ساڵی 2015 خۆیان تەقاندووەتەوە و ئەو کارەش بووەتە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی". 
 
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، سزاکە بۆ ئەو 8 کەسە بە پشتبەستن بە بڕگەی یەکی مادەی 4 و بڕگەکانی 1 و 3 و 7ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 13ـی ساڵی 2005 دەرچووە.
 
 17ـی ئەیلوولی 2015 لە گۆڕەپانی وەسبە، باب شەرقی و باب موعەزەمی بەغدا سێ تەقینەوە روویاندا و لە ئەنجامدا نزیکەی 20 کەس کوژران و 100 کەسی دیکە برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.