21-06-2020
19:32
نێچیرڤان بارزانى: كاتى ئه‌وه‌يه بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و هه‌موو دۆسيه‌كان يه‌كلابكه‌ينه‌وه
نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سه‌ركرده و لايه‌نه‌کانی دیکە کۆبووەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سه‌ركرده و لايه‌نه عێراقييه‌كان کۆبووەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت "كاتى ئه‌وه‌يه بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و هه‌موو دۆسيه‌كان يه‌كلابكه‌ينه‌وه".
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 20-06-2020 بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تى و سه‌ركرده و لايه‌نه عێراقييه‌كان لە بەغدا کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانیدا كێشه و به‌رپرسيارييه‌تييه‌كانى به هاوبه‌ش بۆ هه‌موو عێراقييان له قه‌ڵه‌م دا و گوتی: "هه‌موومان يه‌ك چاره‌نووسمان هه‌يه و كێشه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى هه‌موو عێراقييه‌كانه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە دواى ئه‌زموونى تاڵى چه‌ندين ساڵى گرفت و كێشه‌ى نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، "ئیدی ده‌بێ نه‌چينه‌وه سه‌ر رابردوو، به‌ڵكو ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و به رێككه‌وتنێكى گشتگيرى جێى ره‌زامه‌نديى هه‌ردوولا كه ئارامى و سه‌قامگيرى، دادپه‌روه‌رى و پێشكه‌وتن بۆ ئێستا و داهاتووى هاوبه‌شمان دابين بكات، كێشه‌كان به يه‌كجارى چاره‌سه‌ر بكه‌ين."
نێچیرڤان بارزانی دۆخه‌كه و ئاڵەنگارییەکانی به سه‌خت له قه‌ڵه‌م دا و رایگەیاند، ده‌كرێ قه‌يرانه‌كان بكرێنه ده‌رفه‌ت بۆ هاوكارى و پێكه‌وه‌كاركردن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سه‌ختى و قه‌يرانه‌كانى ئێستاى وڵاتيش به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌مووانه و به‌رده‌واميى كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌نێكدا نييه. دەشڵێت: هه‌موومان پێكه‌وه به هاوكارى، ده‌توانين بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش له‌سه‌ر شێوازێكى به‌ڕێوه‌بردنى باشترى وڵات تا خزمه‌ت به هه‌موو هاووڵاتيان بكرێت.
نێچيرڤان بارزانى جه‌ختيشى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه ته‌واوى كێشه و دۆسيه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به ره‌چاوكردنى سيستمى فيدراڵى و ماف و ئه‌ركه‌كان و ئه‌وله‌وييه‌تى بارى هه‌نووكه‌ييى ژيان و بژێوى هاووڵاتيان چاره‌سه‌ر بكات، "رۆڵى سه‌ركرده و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراقيشى بۆ پشتگيرى له گفتوگۆ و چاره‌سه‌ر و گه‌يشتن به رێككه‌وتن به گرنگ و پێويست و ئه‌ركى هه‌مووان زانى."
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سه‌ركرده و لايه‌نه عێراقييه‌كان وێڕای پشتگیری‌یان له بۆچوونه‌کانی نێچيرڤان بارزانی، "سه‌ردانه‌که‌یان له‌م كات و دۆخه‌دا به په‌يامێكى ئه‌رێنى و هه‌نگاوێگى دروستى هه‌رێمى كوردستان به‌رامبه‌ر به‌غدا و په‌رۆشی و جیدیه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له قه‌ڵه‌م دا و خۆشحاڵييان به ئاماده‌يى هه‌رێمى كوردستان بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان و گه‌يشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ ده‌ربڕى."
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له يه‌كه‌م رۆژى سه‌ردانەکەیدا بۆ به‌غدا به ئاماده‌بوونى جێگرانى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌ك له مستەفا کازمی، سه‌رۆكوه‌زيران، بەرهەم ساڵح، سه‌ركکۆمار و محەممەد حەلبووسی، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه.
هەروەها ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 21-06-2020 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەجیا له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كيم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانى، هادى عامرى، سه‌رۆكى ليستى فه‌تح، نوورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا و له ده‌سته‌ى سياسيى ره‌وتى سه‌در كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا چەندین تەوەر تاوتوێکراون لەوانە: په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى ئێستاى وڵات و ده‌ستبه‌كاربوونى حكومه‌تى تازه‌ى فيدراڵ، قه‌يرانى دارايى و لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و فراوانبوونى جموجووڵ و هێرشه‌كانى داعش له عێراق، گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و به‌رده‌واميى پشتگيری هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، رۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پاراستنى سه‌روه‌رى و سنووره‌كانى وڵات و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ناوچه‌كه و جيهان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش.
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نێچیرڤان بارزانی چەندینجار سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆبووەتەوە. تەنیا هەشت رۆژ دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەوە.
ئەم سەردانانە، رێککەوتنی هەولێر و بەغدای لەبارەی نەوت و دارایی لێکەوتەوە و بۆ یەکەمجار هەولێر لە ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2020 بەشدار بوو، بەڵام خۆپێشاندانەکانی عێراق و دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بوونە هۆی ئەوەی بودجە نەچێتە پەرلەمان، ئێستاش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، بەغدا ئامادە نییە کار بە رێککەوتنەکە بکات.
16:55
نووری مالیکی: لەسەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی هەولێر دەکەم
نووری مالیکی: لەسەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی هەولێر دەکەم
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی مالیکی، ئەمڕۆ سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی نووری مالیکیی کردووە و بەمزووانە سەردانی هەولێر دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21-06-2020 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی نووری مالیکی لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی، ئاسایش و تەندروستی وڵات، لەگەڵ پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
نووری مالیکی دووپاتیکردەوە، پێویستە گفتوگۆکانی نێوان هێزە سیاسییەکان بەردەوام بن، بۆ تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکان لەوانە قەیرانی پەتای کۆرۆنا، لێکەوتەکانی دابەزینی نرخی نەوت. مالیکی جارێکی دیکە داوای هاوکاریکرد "بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی رێکدەخەن بەتایبەتی یاسای نەوت و گاز و دابەشکردنی دەراماتە نیشتمانییەکان."
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێز و سڵاوی سەرکردایەتی کوردی بە نووری مالیکی راگەیاند و داوای‌کرد سەردانی کوردستان بکات و مالیکیش بەڵێنی داوە لە نزیکترین دەرفەتدا ئەو سەردانە ئەنجام بدات.
هاوکات نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردەوە هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی پەیوەندی هەبێت لەگەڵ هێزە سیاسییەکان و حکومەتی فیدراڵی و کارکردن بۆ لێکتێگەیشتن و رێککەوتن کە خزمەتی هەمووان بکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک لە بەغدایە، رۆژی شەممە لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە و ئەمڕۆش سەرکردەی لایەنە سیاسییە شیعەکان دەبینێت، ئامانجی کۆبوونەوەکانیش چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21-06-2020، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ هەریەکە لە عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەتەوە.
12:00
نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیکی کۆبوونەوە
لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ عەممار حەکیم و هادی عامری، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
بەگوتەی پەیامنێری رووداو لە بەغدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مالیکی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسریش کۆببێتەوە.
زیاتر بخوێنەوە
11:15
نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری کۆبوونەوە
پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەبەغدا لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبووەوە.
زیاتر بخوێنەوە
10:04
نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا مالیکی، عامری، حەکیم و سەدرییەکان دەبینێت
کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبەغدا
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک لە بەغدایە، دوێنێ لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوەو بڕیارە ئەمڕۆ سەرکردەی لایەنە سیاسییە شیعەکان ببینێت. ئامانجی کۆبوونەوەکانیش چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدان.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەجیا لەگەڵ هەریەک لە نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و سەدرییەکان کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیوەڕۆی رۆژی شەممە گەیشتە بەغدا و لە یەکەم رۆژی سەردانەکەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار و محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی بڵاوکردەوە ، کە باسی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە و جەخت لە چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کراوەتەوە. بەتایبەت کە ئێستا عێراق رووبەڕووی چەندین کێشە بووەتەوە.
بەپێی راگەیێنراوەکە، مستەفا کازمی گوتوویەتی "هاوکاری و هاوئاهەنگی نیشتمانی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکانی ئێستا گرنگە، بە تایبەت قەیرانی ئابووری، دوای دابەزینی نرخی نەوت، کە هۆکارەکەی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە". هەروەها مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە هاریکاریی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووری بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و کۆرۆنا کردووەتەوە.
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نێچیرڤان بارزانی چەندینجار سەردانی بەغدای کردووەو لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆبووەتەوە. تەنیا هەشت رۆژ دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەوە.
ئەم سەردانانە، رێککەوتنی هەولێر و بەغدای لەبارەی نەوت و دارایی لێکەوتەوەو بۆ یەکەمجار هەولێر لە ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2020 بەشدار بوو، بەڵام خۆپێشاندانەکانی عێراق و دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بوونە هۆی ئەوەی بودجە نەچێتە پەرلەمان، ئێستاش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، بەغدا ئامادە نییە کار بە رێککەوتنەکە بکات.