نێچیرڤان بارزانى: كاتى ئه‌وه‌يه بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و هه‌موو دۆسيه‌كان يه‌كلابكه‌ينه‌وه
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سه‌ركرده و لايه‌نه عێراقييه‌كان کۆبووەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت "كاتى ئه‌وه‌يه بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و هه‌موو دۆسيه‌كان يه‌كلابكه‌ينه‌وه".
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 20-06-2020 بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تى و سه‌ركرده و لايه‌نه عێراقييه‌كان لە بەغدا کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانیدا كێشه و به‌رپرسيارييه‌تييه‌كانى به هاوبه‌ش بۆ هه‌موو عێراقييان له قه‌ڵه‌م دا و گوتی: "هه‌موومان يه‌ك چاره‌نووسمان هه‌يه و كێشه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى هه‌موو عێراقييه‌كانه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە دواى ئه‌زموونى تاڵى چه‌ندين ساڵى گرفت و كێشه‌ى نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، "ئیدی ده‌بێ نه‌چينه‌وه سه‌ر رابردوو، به‌ڵكو ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و به رێككه‌وتنێكى گشتگيرى جێى ره‌زامه‌نديى هه‌ردوولا كه ئارامى و سه‌قامگيرى، دادپه‌روه‌رى و پێشكه‌وتن بۆ ئێستا و داهاتووى هاوبه‌شمان دابين بكات، كێشه‌كان به يه‌كجارى چاره‌سه‌ر بكه‌ين."
نێچیرڤان بارزانی دۆخه‌كه و ئاڵەنگارییەکانی به سه‌خت له قه‌ڵه‌م دا و رایگەیاند، ده‌كرێ قه‌يرانه‌كان بكرێنه ده‌رفه‌ت بۆ هاوكارى و پێكه‌وه‌كاركردن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سه‌ختى و قه‌يرانه‌كانى ئێستاى وڵاتيش به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌مووانه و به‌رده‌واميى كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌نێكدا نييه. دەشڵێت: هه‌موومان پێكه‌وه به هاوكارى، ده‌توانين بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش له‌سه‌ر شێوازێكى به‌ڕێوه‌بردنى باشترى وڵات تا خزمه‌ت به هه‌موو هاووڵاتيان بكرێت.
نێچيرڤان بارزانى جه‌ختيشى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه ته‌واوى كێشه و دۆسيه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به ره‌چاوكردنى سيستمى فيدراڵى و ماف و ئه‌ركه‌كان و ئه‌وله‌وييه‌تى بارى هه‌نووكه‌ييى ژيان و بژێوى هاووڵاتيان چاره‌سه‌ر بكات، "رۆڵى سه‌ركرده و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراقيشى بۆ پشتگيرى له گفتوگۆ و چاره‌سه‌ر و گه‌يشتن به رێككه‌وتن به گرنگ و پێويست و ئه‌ركى هه‌مووان زانى."
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سه‌ركرده و لايه‌نه عێراقييه‌كان وێڕای پشتگیری‌یان له بۆچوونه‌کانی نێچيرڤان بارزانی، "سه‌ردانه‌که‌یان له‌م كات و دۆخه‌دا به په‌يامێكى ئه‌رێنى و هه‌نگاوێگى دروستى هه‌رێمى كوردستان به‌رامبه‌ر به‌غدا و په‌رۆشی و جیدیه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له قه‌ڵه‌م دا و خۆشحاڵييان به ئاماده‌يى هه‌رێمى كوردستان بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان و گه‌يشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ ده‌ربڕى."
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له يه‌كه‌م رۆژى سه‌ردانەکەیدا بۆ به‌غدا به ئاماده‌بوونى جێگرانى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌ك له مستەفا کازمی، سه‌رۆكوه‌زيران، بەرهەم ساڵح، سه‌ركکۆمار و محەممەد حەلبووسی، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه.
هەروەها ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 21-06-2020 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەجیا له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كيم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانى، هادى عامرى، سه‌رۆكى ليستى فه‌تح، نوورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا و له ده‌سته‌ى سياسيى ره‌وتى سه‌در كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا چەندین تەوەر تاوتوێکراون لەوانە: په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى ئێستاى وڵات و ده‌ستبه‌كاربوونى حكومه‌تى تازه‌ى فيدراڵ، قه‌يرانى دارايى و لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و فراوانبوونى جموجووڵ و هێرشه‌كانى داعش له عێراق، گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و به‌رده‌واميى پشتگيری هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، رۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پاراستنى سه‌روه‌رى و سنووره‌كانى وڵات و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ناوچه‌كه و جيهان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش.
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نێچیرڤان بارزانی چەندینجار سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆبووەتەوە. تەنیا هەشت رۆژ دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەوە.
ئەم سەردانانە، رێککەوتنی هەولێر و بەغدای لەبارەی نەوت و دارایی لێکەوتەوە و بۆ یەکەمجار هەولێر لە ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2020 بەشدار بوو، بەڵام خۆپێشاندانەکانی عێراق و دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بوونە هۆی ئەوەی بودجە نەچێتە پەرلەمان، ئێستاش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، بەغدا ئامادە نییە کار بە رێککەوتنەکە بکات.