گوتەبێژی سوودانی: شانەى قەیران لەبارەى سنوورى سووریا پێکنەهێنراوە

21-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزەچەکدارەکانى عێراق رەتیکردەوە شانەى قەیرانى ئەمنى لەبارەى دۆخى سەر سنوورى سووریا پێکهێنرابێت. داواى لە دەستەى راگەیاندن و پەیوەندییەکانیش کرد، رێوشوێنى یاسایی بەرامبەر بەو ئەو لایەنانە بگرنەبەر کە "بە مەبەست هەواڵى چەواشەکارانە" بڵاودەکەنەوە.
 
سەباح نوعمان، گوتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزەچەکدارەکانى عێراق لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە کە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕەکانى هەواڵ باسیان لەوە کردووە، حکومەتى عێراقى بڕیاریداوە شانەیەکى قەیرانى ئەمنى بە سەرۆکایەتى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق پێکبهێندرێت بۆ بەدواداچوونى پەرەسەندنەکانى سنوورى نێوان عێراق و سووریا و تووندکردنەوەى لە چوارچێوەى هاریکارى نێوان وڵاتانى دراوسێ بۆ دروستکردنى ناوەندێکى ستراتیژى بۆ پاراستنى ئاسایش لە ناوچەکە.
 
سەباح نوعمان دەڵێت: "لەکاتێکدا ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە، دوپاتیدەکەینەوە کە هەواڵ لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگیرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە دەنگۆ".
 
ئەو رەتکردنەوەیە دوو رۆژ دواى رێکارێکى دەستەى حەشدی شەعبی بوو بە زیادکردنى هێزەکانى لیواى 33ى ئەو دەستەیە لەو شوێنانەى پارێزگاى نەینەوا کە هاوسنوورى سووریان. 
 
گوتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق رایگەیاند: جەخت لە فەرمانەکانى سەرۆکوەزیران و فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکان دەکەنەوە بۆ دەستەى راگەیاندن و پەیوەندییەکان بۆ گرتنەبەرى رێوشوێنى یاسایی بەرامبەر بەو ئاژانسە هەواڵی و کەناڵە ئاسمانییانەى بە مەبەست هەواڵى چەواشەکارانە بڵاودەکەنەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

ئەنجوومەنی سوننەکان پێشنیاز بۆ سەرۆککۆمار دەکەن پێش 25ـی ئەم مانگە پەرلەمان کۆببێتەوە

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان داوایان لە سەرۆککۆمار کرد رۆژی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دیاری بکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی؛ پێشنیازیشیان کرد ئەو کۆبوونەوەیە بەر لە 25ـی کانوونی یەکەم بێت.