پەرلەمانی عێراق بۆ چوار رەشنووسی یاسا کۆدەبێتەوە

21-03-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

یەکشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر رەشنووسی یاسایەک دەدات، خوێندنەوە بۆ دوو رەشنووسی یاسای دیکە دەکات و گفتوگۆ لەسەر رەشنووسێکی دیکەش دەکات. یەکێک لە رەشنووسی یاساکان پەیوەستە بە ئەنجوومەنی نوێنەران و رێکخستنی کاری ئەندامێتی پەرلەمان.
 
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کارنامەی کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، 24ـی ئاداری 2024ـی بڵاوکردەوە کە لە چوار بڕگە پێکدێت.
 
بەپێی کارنەمەکە، بڕیارە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر رەشنووسی هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵی ژمارە 20ـی ساڵی 1998 بدات، لەگەڵ خوێندنەوەی یەکەمی رەشنووسی هەمواری دووەمی یاسای دەستەی باڵای حەج و عومرەی ژمارە 23ـی ساڵی 2005. 
 
هەروەها خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران و پێکهاتەکانی ژمارە 13ـی ساڵی 2018 بکات، لەپاڵ گفتوگۆکردن و راپۆرت و خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای چاندنی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ و رێگریکردن لە بازرگانیکردن پێوەیان."
 
دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو بڕگانە پێشتر واژۆیان بۆ کۆکرابووەوە بخرێتە بەرنامەی کارەوە، یەکێک لەو رەشنووسانە یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران و پێکهاتەکانییەتی کە پەیوەندیی بە کاری پەرلەمانەوە هەیە، بەتایبەت بابەتی ئەندامێتی لە پەرلەمان لەنێویاندا بابەتی سوێندخواردن و ئامادەنەبوون و پارێزبەندی و دەستلەکارکێشانەوە و چەندین بڕگەی دیکە، کە هەندێکیان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت