سوودانی لە پەیامی نەورۆزدا: جگە لە پێکەوەکارکردن هیچ جێگرەوەیەکمان نییە

21-03-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
  
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەوەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "جگە لە پێکەوەکارکردن و بەرزکردنەوەی بەهاکانی هاوبەشی و یەک چارەنووسی، هیچ جێگرەوەیەک نییە."
 
محەممەد شیاع سوودانی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند: "بەبۆنەوەی هاتنی جەژنەکانی نەورۆز و ئەو ئومێد و دڵخۆشی و ئاواتە بە بەیانییەکی گەشاوەی تێدایە، جوانترین ئومێدەکان و راستگۆترین پیرۆزبایی پێشکێش بە رۆڵەکانی گەلی ئازیزی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرجەم گەلی عێراق دەکەم."
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە جارێکی دیکە نەورۆز دێتەوە و رۆڵەکانی گەل بەردەوامن لە کارکردن و بونیادنان و رەخساندنی هەنگاوەکان "لەپێناو بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجە هاوبەشەکانی عێراقییەکان لە رۆشنایی کارنامەی حکومەت کە گوزارشت لە پێداویستیی و ئارەزووەکانیان دەکات."
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە درێژەی پەیامەکەیەدا، باسی فرەیی رۆڵەکانی گەلانی عێراق دەکات کە بە گوتەی ئەو "هێزە" بۆ پێشکێشکردنی خزمەت و پاراستنی مافەکان.
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت "دەمانەوێت ئەوە بهێننەوە یاد کە جگە لە پێکەوە کارکردن و بەرزکردنەوەی بەهاکانی هاوبەشی و یەک چارەنووسی و ئەو داهاتووەی پێکەوە لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق دەیکێشین، هیچ جێگرەوەیەکی دیکە نییە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت