بەڤیدیۆ.. حەشدی شەعبی چەکی یەک مانگی بۆ داعش جێهێشتووە
رووداو- تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
چەکدارانی داعش گرتەیەکی ڤیدیۆییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تایبەت بە خۆیان بڵاوکردووەتەوە کە لە بەنداوی سامەرا وێنەی گیراوە کە تێدا دەردەکەوێت، دەستیان بەسەر دەیان تانک و زیپۆشی حەشدی شەعبیدا گرتووە.
وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت ژمارەیەک زۆری چەکی ئەمریکی نوێ و چەکی رووسی نوێ و دەیان پارچە چەکی دیکەی تایبەت بە حەشدی شەعبی کەوتوونەتە دەستی داعش.
چەکدارێکی داعش لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کەلوپەلەکان هیندە زۆرن دەتوانن بەهۆیەوە بۆ مانگێک لەو سنوورە. شەڕی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی عێراقی پێ بکەن.