رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی سووتاندنی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان لە نەجەف، دوو پۆلیس کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "دوای ئەوەی کە زانیاریمان لەسەر تۆمەتبارێک پێگەیشت کە دەستی هەبووە لە سووتاندنی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان لە باکووری نەجەف، بۆ ئەو مەبەستە تیمێکمان لە ئەفسەر و کارمەندانی بەشی پۆلیسی نەسر پێکهێنا و دوای دانانی بۆسە؛ توانرا کەسی تۆمەتبار دەستگیربکرێت."
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوە دەکات، "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەفسەرێک بە پلەی رائید، بەناوی مەروان توکلیف جاسم و پۆلیسێک بەناوی رەحیم حاتەم رەحیم شەهیدبوون، دوو پۆلیسی دیکەش بە پلەی ملازم و مفەوەز برینداربوون."
وەزارەتەکە دەشڵێت، بەردەوام دەبین لە کارەکانمان و وەرگرتنەوەی تۆڵە لەو کەسانەی کە هۆکاری تێکدانی ئاسایشی هاووڵاتییانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ