رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بڕیاری دا لە پرۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتریدا تەنیا پشت بە کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو ببەسترێت.
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران گفتوگۆی لەسەر یاداشتێک کرد، کە لەلایەن نووسینگەی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکانەوە نێردراوە بە ناونیشانی "هەموارکردنی رێنماییەکانی پرۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری" لەگەڵ هاوپێچەکانی کە یاداشتی بازنەی ئۆپەراسیۆن و تەکنەلۆجیای زانیاری و یاداشتی نووسینگەی فەیاز یاسین حوسێن، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بووە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، دووشەممە 20-01-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە، 19ی کانوونی دووەمی 2025 رەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەو خاڵانەی لە یاداشتی بازنەی ئۆپەراسیۆن و تەکنەلۆژیای زانیاریدا هاتووە. کە کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو وەکو تاکە بەڵگەنامە پەسند بکرێت لە پرۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری بۆ دۆخی (زیادکردن).
هەروەها دابینکردنی (ستاندی پشت سپی) بۆ ناوەندەکانی تۆمارکردن، بۆ چرکاندنی وێنەی بایۆمەتری لەکاتی پرۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ