سوودانی و کۆمیسیۆن پشتبەستن بە کارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان تاوتوێ دەکەن

21-01-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی عێراق و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەگەری پشتبەستن بە کارتی نیشتمانی وەکو بەڵگەنامەی دەنگدان تاوتوێ دەکەن. سوودانی فەرمان دەکات پێداویستییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دابین بکرێن.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران، دووشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2025 سوودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تێیدا عومەر ئەحمەد محەممەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنەکە و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی دەستەی راوێژکاران و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەکە بەشدار بوون.
 
بە بڕیاری ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق، رۆژی چوارشەممە، 8ـی کانوونى دووەمى 2025 تەمەنی کارکردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنەکە لە 7ـی کانوونى دووەمى 2025 بۆ 6ـی کانوونى دووەمى 2027 درێژکرایەوە. 
 
رۆژی 13ی ئەم مانگە پەرلەمان درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی بۆ دوو ساڵ پەسندکرد.
 
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سوودانی پیرۆزبایی لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن کرد بۆ درێژکردنەوەی کارەکەی دوای دەنگدانی پەرلەمان. 
 
سوودانی ئاگادارکرایەوە لە ئامادەکاری و پێداویستییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمان، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم ساڵدا بەڕێوەبچێت، لەگەڵ ئەگەری پشتبەستن بە کارتی نیشتمانی وەکو بەڵگەنامەی دەنگدان.
 
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە کۆمیسیۆنی گوتووە، دەکرێت پشتبەستن بە کارتی نیشتمانی وەکو بەڵگەنامەی دەنگدان ببەسترێت یاخود نا.
 
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیران فەرمانی کرد بە وەزارەتی دارایی کە پێداویستییەکانی کۆمیسیۆن دابین بکات، دوای ئامادەکردنی بودجەی تایبەت بە رێکخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن. 
 
 

 

 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی رووداوەکە و هێدی کە تاکە رزگاربووی رووداوەکەیە

گەشتی بەغدا بووە گەشتی مەرگ؛ تەنیا منداڵێک لە خێزانێکی 4 کەسیی هەولێر رزگاری بوو

بەرەبەیانی رۆژی هەینی رووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێن لەسەر شەقامێکی حوسەینییە لە باکووری پارێزگای بەغدا روویدا، کە بووە هۆی ئەوەی لە خێزانێکی چوار کەسی تەنیا یەک منداڵ رزگاری ببێت و ئەوانی دیکە هەموویان گیانیان لەدەستدا