رووداو دیجیتاڵ
نەسیر شەممە، میوزیکژەنی بەنێوبانگی عێراقی و جیهانی لە رێگەی عودەکەیەوە جارێکی دیکە گیان بە بەر میوزیکی عێراقیدا دەکاتەوە، کە تەپوتۆزی 40 ساڵەی جەنگ و شەڕی لەسەر نیشتووە.
نەسیر شەممە لە بەغدایە و ئامادەکاری بۆ سازدانی دوو ئاهەنگ دەکات، ئەو میوزیکژەنە بەنێوبانگەی عێراق دەڵێت، "کاتێک لە وڵاتەکەت و نیشتمانەکەتی هەستێکی قوڵت لەگەڵ جەماوەردا هەیە، بەتایبەتی هاوڕێ و دۆستی زۆرم لە عێراقدا هەن".
نەسر شەممە دوو ئاهەنگ لە شانۆی نیشتمانی لە بەغدا ساز دەکات و ستافێکی ئۆکسترای جیاوازی لەگەڵە، کە ئامێرە میوزیکە جیاوازە عێراقییەکان دەژەنن.
ئەو میوزیکژەنە بەنێوبانگەی عێراق دەڵێت، "هەوڵدەدەین ئامێری موزیکی باش بژەنین کە ئامێرەکان عێراقین، لەوانە سەنتورمان هەیە، مێژووەکەی بۆ دوو هەزار ساڵ پێش هاتنی مەسیح دەگەڕێتەوە. ئامێری مێژوویی میوزیکی زۆر تایبەت و خۆشی لەوە دەردەچێت".
نەسر شەممە تەمەنی 60 ساڵە، ئێستا لە بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا نیشتەجێیە، لە ساڵی 1993 عێراقی بەجێهێشت، دوای ئەوەی لەلایەن رژێمی سەدام حوسێنەوە دەستگیر کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ