لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان 37 بەربژێر هیچ دەنگێکیان نەهێناوە

20-12-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 5 هەزار و 904 بەربژێر، 37 بەربژێر هیچ دەنگێکیان بەدەستنەهێناوە، کە زۆرترینیان لە بەغدا بووە، یەکێک لەو بەربژێرانە دەڵێت: "ئێمە پێش پڕۆسەی هەڵبژاردن کشاینەوە".
 
دوێنێ سێشەممە، 20-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی راگەیاند، بەپێی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، دەردەکەوێت 37 بەربژێر هیچ دەنگێکیان بەدەستنەهێناوە، کە 20یان مێن و 17یان نێرن.
 
لە پارێزگای بەغدا 13 بەربژێر سفر دەنگیان بەدەستهێناوە، دوای ئەو پارێزگای کەربەلا دێت کە شەش بەربژێری تێدابووە، هاوپەیمانی ریئاسە کە لەلایەن حوسێن رەماحییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت زۆرترینی ئەو بەربژێرانەی تێدایە کە سفر دەنگیان بەدەستهێناوە، دوای ئەوانیش رێکخستنی داخل و هاوپەیمانی مەدار دێن.
 
حەنان زویر عوقابی، یەکێکە لەو بەربژێرانەی سفر دەنگی بەدەستهێناوە، بەتۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێمە بەشێکمان کشانەوەی خۆمان راگەیاند بۆیە هیچ دەنگێکمان پێنەدراوە".
 
عوقابی، سێ رۆژ بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 18ـی ئەم مانگە کشانەوەی راگەیاند و لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا گوتی لەسەر داوا و دوای بانگەشەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەکشێتەوە.
 
ئەو هاوپەیمانێتییانەی زۆرترین بەربژێریان هەبووە هیچ دەنگێکیان بەدەستنەهێناوە:
 
11 بەربژێری هاوپەیمانیی ریئاسە 
5 بەربژێری رێکخستنی داخل
5 بەربژێری هاوپەیمانیی مەدار 
4 بەربژێری هاوپەیمانیی زەمیری عێراقی 
3 بەربژێری هاوپەیمانیی قیەمی مەدەنی
2 بەربژێری رەوتی نیشتمانی هۆزەکان لە عێراق
2 بەربژێری گردبوونەوەی نەوەکان
1 بەربژێری نەبزی عێراقی
1 بەربژێری شموخی بەسرا
1 بەربژێری هاوپەیمانیی تەقەدوومی نیشتمانی/ تەقەدووم
1 بەربژێری هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی
1 بەربژێری هاوپەیمانیی مەدەنیی دیموکراسی
 
ئەو بەربژێرانەی سفر دەنگیان بەدەستهێناوە:
 
ئەنبار: یەک بەربژێر
-ئەیمەن رەعد فەرحان دلێمی، نەبزی عێراقی، نێر
 
بەسرا: سێ بەربژێر
-مەنال مالیک خەڵەف حەمادی، هاوپەیمانیی شموخی بەسرا، مێ
-عەمار یەعقوب جۆلان مەیاحی، هاوپەیمانیی ریئاسە، نێر
-رەجا محەممەد تاهیر جابری، گردبوونەوەی نەوەکان، مێ
 
قادسیە: دوو بەربژێر
-نەورەس عەلی یوسف کەعبی، رێکخستنی داخل، مێ
-ئیبتیداء عەلی محەممەد ئەعرەجی، هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی، مێ
 
نەجەف: سێ بەربژێر
-زەینەب عەبدولمەلیک موزهر، هاوپەیمانیی ریئاسە، مێ
-شەهد حەمید مری ئال جەیاش، هاوپەیمانیی ریئاسە، مێ
-مەی عەبدولڕەحمان جەبر خەڵەف، هاوپەیمانیی مەدار، مێ
 
بەغدا: 13 بەربژێر
-حوسام عەبدولعەزیز سەدام محەممەداوی، رەوتی نیشتمانی هۆزەکان لە عێراق، نێر 
-عودەی سەبیح لازم کەعبی، رەوتی نیشتمانی هۆزەکان لە عێراق، نێر 
-هیبە خالید شاکر تکریتی، رێکخستنی داخل، مێ
-رانیە حەمزە مەهدی موراد زوبەیدی، هاوپەیمانیی زەمیری عێراقی، مێ
-ئیمان کازم حوسێن زامل، هاوپەیمانی زەمیری عێراقی، مێ
-عەبدولحوسێن جەبار حەسەن، هاوپەیمانیی زەمیری عێراقی، مێ
-حەنان عەدنان کەشکوڵ، هاوپەیمانیی زەمیری عێراقی، مێ
-موستەفا رازی داود، هاوپەیمانیی ریئاسە، نێر
-نەشوە غانم حەمودی، هاوپەیمانیی ریئاسە، مێ
-سوها ئیبراهیم حەمەد، هاوپەیمانیی مەدار، مێ
-ئەلخەنسا نسەیف جاسم، هاوپەیمانیی مەدار، مێ
-موستەفا رائید فەیسەڵ، هاوپەیمانیی مەدار، نێر 
-حەیدەر محەممەد عەبدولئەمیر، هاوپەیمانیی مەدار، نێر 
 
دیالە: یەک بەربژێر 
-ئەنغام ئیسماعیل رەحمان، هاوپەیمانیی تەقەدوومی نیشتمانی/ تەقەدووم، مێ
 
کەربەلا: شەش بەربژێر 
-عەلی مەرزوک زغەیر سوادی، هاوپەیمانیی ریئاسە، نێر
-سەنا خادم عەبدولئەمیر، هاوپەیمانیی ریئاسە، مێ
-باسم تاهیر عەبد خادم، هاوپەیمانیی ریئاسە، نێر
-عامر موحسێن عەبید مەجید، هاوپەیمانیی ریئاسە، نێر
-حەیدەر تاهیر عەبدولحوسین، هاوپەیمانیی ریئاسە، نێر
-یوسف سامر سالم، گردبوونەوەی ئەجیال، نێر
 
کەرکووک: یەک بەربژێر 
-بیلال هادی ئیسماعیل، هاوپەیمانی مەدەنیی دیموکراسی، نێر
 
میسان: سێ بەربژێر
-شەهاب ئەحمەد نیعمە، رێکخستنی داخل، نێر 
-عەباس عەبد حەسەن، رێکخستنی داخل، نێر 
-حەنان زویر حوسێن، رێکخستنی داخل، مێ
 
نەینەوا: سێ بەربژێر
-شەهد مەهدی ساڵح، هاوپەیمانیی قیەمی مەدەنی، مێ 
-سابت موسەنا محەممەد، هاوپەیمانیی قیەمی مەدەنی، نێر 
-رانی فەلاح ئۆراها، هاوپەیمانیی قیەمی مەدەنی، نێر
 
واست: یەک بەربژێر 
-ئیسرا نووری غلام عەباس، هاوپەیمانیی ریئاسە، مێ 
 
رۆژی 16 و 18ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، کە زیاتر لە 16 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، زیاتر لە 6 ملیۆن کەس لە عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا. رۆژی 19-12-2023 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامی بەرایی 94%ـی دەنگەکانی راگەیاند.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت