پارێزگاری بەسرە زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە

20-12-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقدا ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە کە سەرۆکایەتیی لیستی "هاوپەیمانیی تەسمیم" لەو پارێزگایە دەکرد، زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی سەرجەم بەربژێران کە 5 هەزار و 904 بەربژێر بوون بەدەستهێنا.

 

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە رۆژی سێشەممە 19-12-2023، راگەیێندرا، ئەسعەد عەبدولئەمیر عەبدولغەفار عیدانی، پارێزگاری بەسرە زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی سەرجەم بەربژێران بەدەستهێناوە کە 156 هەزار و 470 دەنگ بوون و ئەوەش دەکاتە رێژەی 60.5٪ـی کۆی ئەو دەنگانەی هاوپەیمانێتییەکەی بەناوی تەسمیم بەدەستیهێناوە کە کۆی دەنگەکانی 258 هەزار و 433 دەنگ بووە.
 
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی مافی ئەوەیان هەبوو لە پارێزگای بەسرە دەنگ بدەن یەک ملیۆن و 449 هەزار و 780 دەنگدەر بووە؛ لە کۆی ئەو ژمارەیە 623 هەزار و 863 کەس دەنگیان داوە، بەو جۆرەش رێژەی دەنگدان لەو پارێزگایە 43٪ بووە. پارێزگاری بەسرە توانیویەتی رێژەی 25٪ـی ئەو کەسانەی لە پارێزگاکەدا دەنگیانداوە بەدەستبهێنێت.
 
هاوپەیمانییەکە بە گشتی لەو پارێزگایە 12 کورسی بەدەستهێناوە و دابەشبوونی کورسییەکانی دیکەش بەم جۆرەیە: هاوپەیمانیی نەبنی کە گرووپەکانی حەشدی شەعبی پێکهێنەرین 6 کورسی، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای نووری مالیکی 3 کورسی و قیوەی دەولەی عەممار حەکیم و حەیدەر عەبادی 1 کورسی.
 
ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرەیە، لەدایکبووی ساڵی 1967ـە، سیاسەتمەدار و خاوەنکارێکی عێراقییە، پێشتر ئەندامی پەرلەمان بووە، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاریی ئەلیکترۆنی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت