رووداو دیجیتاڵ
دادگەیەکى بەغدا بازرگانێکى مادەى هۆشبەرى بە لەسێداردان سزادا، کە بەگوێرەى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى لەکاتى دەستگیرکردنیدا چوار کاژێر بەچەکى جۆراوجۆر، بەرگرى کردووە.
رۆژی 20ى کانوونى دووەمى 2022، ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، سەرۆکایەتیى دادگەى پێداچوونەوەى رەسافە لە بەغدا بازرگانێکى مادەى هۆشبەرى بە لەسێدارەدان سزاداوە.
ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى ئاشکرایکردووە، ئەو بازرگانە کە خەڵکى بەغدایە، لەکاتى هەوڵى دەستگیرکردنى لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بۆ ماوەى چوار کاژێر بە چەکى تایبەت کە بەمەبەست لێى بۆمب و چەکى جۆراوجۆرە، بەرگرى کردووە و چوار کیلۆگرام مادەى هۆشبەرى جۆرى کریستاڵى پێ گیراوە.
ئەو سزایەى دادگە بەگوێرەى بڕگەى یەکى مادەى 28ى یاساى مادە هۆشبەرەکان و کاریگەرییە دەروونییەکانى ساڵى 2017 بووە، کە تایبەتە بە هەڵگرتن و بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ