مەشعان جبووری چووە نێو هاوپەیمانییەکەی خەمیس خەنجەر

20-10-2021
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن خەمیس خەنجەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
مەشعان جبووری، سەرۆکی پارتی نیشتمان و تاکە بەبژێری سەرکەوتووی لیستەکەی، چووە نێو هاوپەیمانییەکەی خەمیس خەنجەر.
 
مەشعان جبووری، سەرۆکی پارتی نیشتمان لە تویتێکدا رایگەیاند، چووەتە پاڵ هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس جەنجەر.
 
مەشعان جبووری ئاماژەی بەوەشکردووە، کاردەکات بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی فراوانتر، کە  بتوانێت خواستی خەڵکەکەیان بەدیبهێنێت لە دەرکردنی یاسای لێبووردنی گشتی، ئاشکراکردنی چارەنووسی شوێنبزران، دووبارە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان، ئاوەدانکردنەوەی شارە وێرانبووەکان، یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی قەرەبووکردنەوەکان، چارەسەکردنی کێشەی لێکچوونی ناوەکان لەگەڵ داواکراوەکان و هەڵوەشانەوەی داهێنراوی لێدوانی ئەمنی.  
 
مەشعان جبووری سەرۆکی پارتی نیشتمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە 10-10-2021 بەڕێوەچوو، بە لیستی حیزبی نیشتمان بەشداری کرد و ژمارەیەک بەربژێری هەبوو، بەڵام تەنیا خۆی دەرچوو کە لە بازنەی سێ پارێزگای سەلاحەددین خۆی بەربژێر کردبوو و  زیاتر لە  12  هەزار دەنگی بەدەستهێنابوو.
 
هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، کە هاوپەیمانییەکی سوننەکانە، لەو هەڵبژاردنەدا 14 کورسی بەدەستهێناوە. هاوکات هاوپەیمانیی تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی، 37 کورسیی بەدەستهێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە