منداڵەکەى سەڵاحەدین کچى ئەو ژنە دەرچوو کە گوتبووی 'من کوڕم بووە'

20-09-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەو ژنەى سەلاحەدین کە بانگەشەى ئەوەى کرد لە نەخۆشخانە منداڵە تازە لەدایکبووەکەیان گۆڕیوە و لەجیاتی "کوڕەکەی،" کچێکیان داوەتێ، بە پشکنینى DNA دەرکەوت کە کچەکە هى ئەو بووە نەک کوڕەکە.
 
د. خالید بورهان، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى سەلاحەدین بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "ئەنجامى پشکنینى ژنەکە و مێردەکەی و ئەو منداڵە کچە لە بەغداوە گەڕاوەتەوە کە ژنەکە دەیگوت منداڵى ئەو نییە، دەرکەوت منداڵی خۆیەتى، دادگە لەسەر بنەماى ئەو پشکنینانە بابەتەکەی یەکلاکردەوە."
 
ئەو رووداوە لە نەخۆشخانەى ئەهلیى عێراقى لە سەلاحەدین بوو، رۆژی 1ى ئەیلوول ئەو ژنە کە خەڵکى قەزاى بەلەد بووە، لەو نەخۆشخانەیە منداڵێکى بوو، دواى دوو رۆژ منداڵێکیان رادەست کردووە، بەڵام ئامادە نەبووە وەریبگرێت بە پاساوى ئەوەى منداڵەکەى گۆڕدراوە و کوڕى بووە، بەڵام منداڵێکی کچیان رادەست کردووە.
 
بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى سەلاحەدین گوتى، "19ى ئەیلوول ئەو منداڵە کچە لە نەخۆشخانەکە رادەستى ئەو ژنە کراوەتەوە و بردوویەتیەوە ماڵەوە."
 
دۆسیەى لێکۆڵینەوە لەو بابەتە درابووە دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق، کەسوکارى سەرجەم ئەو منداڵانەش ئاگادار کراونەتەوە کە ئەو رۆژە لەو نەخۆشخانەیە لەدایکبوون، نابێت دووربکەونەوە تاوەکو لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان دێت.
 
بۆ دڵنیابوونەوە لە راستیى قسەکانى ئەو ژنە، پشکنینى DNAی خۆی و مێردەکەی و ئەو منداڵە کچە نێردرابوونە بەغدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

ئەنجوومەنی سوننەکان پێشنیاز بۆ سەرۆککۆمار دەکەن پێش 25ـی ئەم مانگە پەرلەمان کۆببێتەوە

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان داوایان لە سەرۆککۆمار کرد رۆژی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دیاری بکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی؛ پێشنیازیشیان کرد ئەو کۆبوونەوەیە بەر لە 25ـی کانوونی یەکەم بێت.