رووداو دیجیتاڵ
یەکەیەکى پۆلیسی وزە لە بەسرە دوو ژن و منداڵێک ئازاد دەکات کە لەلایەن کەسێکەوە رفێندراون و رفێنەرەکەش دەستگیر دەکەن.
ئەو دوو ژن و منداڵە شەوی رابردوو لەلایەن یەکەیەکى لیواى هەشتى پۆلیسی وزەوە ئازاد کراون، کە ئەرکیان پاراستنى دامەزراوە نەوتییەکانە.
عەقید عەزیز هاشم، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پۆلیسی بەسرە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "ئەو دۆسیەیە لێکۆڵینەوەى لە بارەوە دەکرێت و دەخرێتەر بەردەم دادوەر و لایەنە پەیوەندارەکانى دیکە."
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، ئازادکردنى ئەو رفێندراوانە دواى ئەوە بووە کە یەکەیەکى سەر بە لیواى هەشتى پۆلیسی وزە ئۆتۆمبێلێکیان لەنزیک یەکێک لە دامەزراوە نەوتییەکان لە بەسرە بەدی کردووە کە دوو ژنەکەی رفاندووە.
تائێستا هۆکاری رفاندنی دوو ژن و منداڵەکە دیار نییە و پۆلیسیش زانیاریی لەبارەی ناسنامەی رفێندراوان و رفێنەرەکە بڵاونەکردووەتەوە.
وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاماژەى بەوەداوە رفێنەرەکە دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا گیراوە، کە ژنەکانی پێ رفێندراوە. رفێنەرەکە رادەستی بنکەیەکی پۆلیسی بەسرە کراوە، بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ