دەرچوویەکی بەشە پزیشکییەکان بۆ حکومەت: وازناهێنین، ئێوەش بێزاربن ئێمە بێزار نابین

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان داوای دامەزراندن دەکەن
دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان داوای دامەزراندن دەکەن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانی عێراق و کوردستان هێشتا برینیان ساڕێژ نەببوو، کاتێک دووبارە کەوتنەوەبەر لێدانی هێزە ئەمنییەکان، ئەوان بۆ رۆژی دووەم بەردەوام بوون لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی.
 
ئەحمەد و ئیبراهیم نوێنەرایەتیی ئەو کوردانە دەکەن کە دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستانن، ئەمە نۆیەم جارە رێگەیەکی دوور و درێژ دەبڕن تاوەکو لە بەغدا بە مافەکانیان بگەن، بەڵام تائێستا وەک خۆیان دەڵێن هەر ماندوبوونیان بۆ ماوەتەوە.
 
ئەحمەد لوقمان، دەرچووی بەشە پزیشکییەکانە و دەڵێت، "وەک پزیشکێکی ددان قسە دەکەم، من هیچ پەیوەندییەکم بەوەوە نییە کە تۆ پزیشکی ددانت زۆرە یان کەمە، چونکە کاتێک لە زانکۆ بووم کەس پێی نەگووتین کە پزیشکی ددان دانامەزرێت، ئەوەی کە گوێمان لێبووە پزیشکی ددان دادەمەزرێت، چونکە ئێمە کارتی زانیاری ئەو بەڵگەنامانەی پێویستمانن، سەر بە عێراقن، من لە زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان تەواوم کردووە زانکۆیەکی حکومییە پێنج ساڵ گوێم لەوە بووە کە تۆ دادەمەزرێیت."
 
ئیبراهیم عومەر، دەرچووی بەشە پزیشکییەکانە و دەڵێت، ئەوەی لەدەست ئێمەدایە، خۆپێشاندانە و بەردەوام بین لەسەر هەڵوێستەکان، بە راستی بێدەنگ نابین، بڕیارمان داوە تاوەکو دانەمەزرێین، وازناهێنین، بە هیچ شێوەیە بەو بڕیارەی ئەوان رازی نابین کە دەڵێن بەپێی پێویستی دایان بمەزرێنن. 
 
ئەوەی زیاتر ئەو دەرچووانەی نیگەران کردووە ئەو دەستی دەستییە کە وەزارەتەکانی دارایی عێراق و تەندورستی پێیان دەکەن، دەچنە بەردەم هەر وەزارەتێک دەیاننێرنە ئەوی دیکە. 
 
کەوسەر محەممەد، دەرچوویەکی دیکەی بەشە پزیشکییەکانە، دەڵێت: "من کچم، هێزە ئەمنییەکان بە کارەبا لێمان دەدەن، لە کچ و کوڕەکان دەدەن، باشە ئەمە چی حاڵێکە هەمانە، ئەوە چۆن دەبێت لە کاژێر 07:00ـی بەیانییەوە دێین تاوەکو کاژێر 03:00، ئەم وەزارەت دەماننێرێت بۆ ئەو وەزارەت، باشە ئەی دوای ئەمە، ئەی چارەسەر چییە؟" 
 
زەینەب عەلیش هەمان کێشەی هەیە و خۆپێشاندان دەکات، دەڵێت، "ئێمە یاسامان هەیە و دەوڵەتی پابەندکردووە بە دامەزراندنمان، ناگەڕێینەوە و وازناهێنین، ئەمە بەڵێن بێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەم قسەیە بۆ تۆیە بۆ مێژوو، یەک کەسمان مابێت دەست لەم مافەمان هەڵناگرین، دەمێنینەوە لێرە، ئێوەش بێزاربن، ئێمە بێزار نابین." 
 
ژمارەی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان 61 هەزار کەسن، بەڵام وەزارەتەکانی دارایی عێراق و تەندروستی رەزامەندییان لەسەر دامەزراندنی 29 هەزاریان داوە و 32 هەزاریان بێبەشکراون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی

بەرپرسێکی نووسینگەی سوودانی ناچار دەکرێت دەست لەکار بکێشێتەوە

بەهۆی نووسینێکی"نەشیاو"، هەراسانکردن و هەڕەشەکردن لە ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتار، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کرد بەرپرسێکی نووسینگەکەی دەست لەکار بکێشێتەوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەشی بۆ ئەو بابەتە پێکهێنا.