سەرۆکایەتیی 9 لیژنەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە یەکلایی کرایەوە؛ کورد هیچی بەرنەکەوت

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە سەرۆکایەتیی زۆربەی لیژنەکانی ئەنجوومەنەکەی یەکلایی کردەوە و کورد بێبەشکرا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 20-08-2024، ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە کۆبوونەوەی ژمارە شەشی بە سەرۆکایەتیی عومەر کروی کرد و تێیدا سەرۆک و جێگری سەرۆکی 9 لیژنەی ئەنجوومەنەکە هەڵبژێردران.
 
ئەوس مەهداوی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پێش ئەوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بکرێ، 9 کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە رێککەوتنیان کردبوو بۆ دابەشکردنی پۆستی سەرۆکایەتیی لیژنەکان و "منیش وەک ناڕەزاییەک کۆبوونەوەی ئەنجوومەنم جێهێشت. مافمان سەرۆکایەتیکردنی لیژنە سەرەکییەکانە، نەوەک لیژنەی لاوەکی."
 
ئەندامەکەی یەکێتی دەڵێت، "هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی نەتەوەی کورد لە پارێزگای دیالە بێبەش بکرێت کە 25٪ـی دانیشتووانی پارێزگاکە پێکدەهێنێت. سەدام نەیتوانی ئەوە بکات، چۆن ئێستا بەمانە دەکرێ."
 
لە دانیشتنەکەدا جگە لە ئەوس مەهداوی، وەک ناڕەزایی لە شێوازی دابەشکردنی سەرۆکایەتیی لیژنەکان هەریەک لە رەعد مغامس و نزار لهێبیش کشانەوە.
 
ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە 15 ئەندام پێکهاتووە. کورد تەنیا یەک کورسی هەیە، ئەویش نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کە بە نەتەوە عەرەبە.
 
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لیژنەکانی ئەنجوومەن بەم شێوەیە بوو:
 
رەشاد تەمیمی بووە سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و جێگرەکەی فارس مزاحم جبوورییە.
فرقەد روبێعی بووە سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوە و جێگرەکەی فادی لهێبییە.
دەریا خەیروڵڵا بووە سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندن و راگەیاندن و جێگرەکەی رەشیدە داینییە.
ماجیدە کەمبەش بووە سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و جێگرەکەی دەریا خەیروڵڵایە.
رەشیدە داینی بووە سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و جێگرەکەی رەشاد تەمیمیە.
نافع جبووری بووە سەرۆکی لیژنەی یاسایی و دارایی و جێگرەکەی دەریا خەیروڵڵایە.
فارس مزاحم جبووری بووە سەرۆکی لیژنەی وزە و جێگرەکەی فەرقەد روبێعییە.
تورکی عتێبی بووە سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی.
فادی لهێبی بووە سەرۆکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران و جێگرەکەی تورکی جدعان عتێبییە.
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری سەرۆکی چوار لیژنە دواخران کە بریتین لە وەرزش و لاوان، کشتوکاڵ، ئەوقاف و پلاندانان. 
 
نوێنەرەکەی یەکێتی دەڵێ، "بەهیچ شێوەیەک ئامادە نیم سەرۆکایەتیی ئەو لیژنە لاوەکییانە وەربگرم. شایستەمان لیژنەی سەرەکییە و دەبێ دابەشکردنەکە دووبارە بکرێتەوە." 
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا فادی لهێبی بە ئەمینداری ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە هەڵبژێردرا.
 
هەروەها ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بە زۆرینە دەنگیدا بۆ بەردەوامبوونی سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی قەزا و ناحیەکان وەک کاربەڕێکەر بەگوێرەی مادەی 30ی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان تاوەکو جێگرەوەیان بۆ هەڵدەبژێردرێ و لە ئەنجوومەن دەنگیان لەسەر دەدرێت، ئەوەش دوای کردنەوەی دەرگەی بەربژێربوون بۆ 30 رۆژ لە رۆژی دەرچوونی بڕیارەکەدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی

بەرپرسێکی نووسینگەی سوودانی ناچار دەکرێت دەست لەکار بکێشێتەوە

بەهۆی نووسینێکی"نەشیاو"، هەراسانکردن و هەڕەشەکردن لە ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتار، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کرد بەرپرسێکی نووسینگەکەی دەست لەکار بکێشێتەوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەشی بۆ ئەو بابەتە پێکهێنا.