موقتەدا سەدر: ئەگەر ئاڵای عێراق سووتێندرا، نابێت تەنیا سەرکۆنە بکرێت

20-07-2023
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن سوێد موقتەدا سەدر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

موقتەدا سەدر، رێبەری رەتی سەدر رایگەیاند "سوێد دژی ئیسلام و عێراقە" ئەگەر ئاڵای عێراقیش لەو وڵاتە سووتێنرا، پێویستە حکومەتی عێراق هەڵوێستێکی تووندی هەبێت و نابێت تەنیا سەرکۆنەی بکات.
 
رۆژی پێنجشەممە 20-07-2023 موقتەدا سەدر، رێبەری رەتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند "دوای ئەوەی سوێد دوژمنایەتی خۆی بۆ ئیسلام و کتێبە ئاسمانییەکان راگەیاند، چونکە باوەڕی بە کاروباری ئاسمانی نییە، بە ئاشکرا و نهێنی. پەلاماری هێڵە دیپلۆماسیی و نەریتە سیاسییەکانیش دەدات، دوژمنایەتی خۆی بۆ عێراق راگەیاند و رەزامەندی لەسەر سووتاندنی ئاڵای عێراق داوە".
 
رێبەری رەوتی سەدر هۆشداری لە سووتاندنی ئاڵای عێراق دەدات و دەڵێت "چاوەڕێی وەڵامدانەوەی فەرمیی تووند دەکەین پێش هەر رەفتارێکی تایبەت بەخۆمان. بەپێی تێگەیشتنمان ئەگەر ئاڵای عێراق سووتێندرا، نابێت حکومەت تەنیا سەرکۆنەی بکات، ئەمە بەڵگەیە لەسەر لاوازی".
 
موقتەدا سەدر داوا دەکات ئەگەر جارێکی دیکە قورئان بسووتێنرێت، نابێت لەبەرامبەدا تەورات و ئینجیل بسووتێنرێن. 
 
لە کاردنەوەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 20-7-2023) لایەنگرانی رەوتی سەدر هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوێد لە بەغدا و بەشێکان سووتاند و دواتر کشانەوە. 
 
ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی سوێد لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا رایگەیاند، "ئەوەی روویداوە بە هیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵکردن نییە و حکومەتیش بەتووندترین شێوە سەرکۆنەی دەکات".
 
تۆبیاس بیڵسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوێد لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت "بەگوێرەی پەیماننامەی ڤیەننا، بەرپرسیاریێتیی بەرپرسانی عێراقە پارێزگاری لە باڵیۆزخانەکان و دیپلۆماتکارەکانی بکەن".
 
سوێد دەڵێت، ستافی باڵیۆزخانەکەیان سەلامەتن، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە دەربارەی زەرەر و زیانەکانی هێرشەکە ئاشکرا بکات.
 
رۆژی 28ـی حوزەیرانى رابردوو، سەلوان مۆمیکا، کە پەنابەرێکی تەمەن 37 ساڵانی عێراقییە لە سوێد، لەبەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵمی پایتەختی ئەو وڵاتە کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند. 
 
سەرەڕای ناڕەزایەتیی موسڵمانانی جیهان، حکومەتی سوێد جارێکی دیکە رێگەی بە مۆمیکا و هاوڕێیەکی داوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆپییەکی دیکەی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم بسووتێنن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەغدا

کێشە دەکەوێتە نێوان وەزارەتى بەرگریی عێراق و ئەفسەرێک

ئەفسەرێکى وەزارەتى بەرگریى عێراق بانگەشەى ئەوە دەکات کە بە هۆکارى سیاسی پلە بەرزکردنەوەى راگیراوە؛ ئەو وەزارەتەش تۆمەتباری دەکات بەوەى، وەکو بەڕێوەبەرى نووسینگەى وەزیر خۆى ناساندووە و دادگایی دەکرێت