لە بەدرە 300 دۆنم زەویی کشتوکاڵی دەکرێتە پرۆژەی نیشتەجێبوون
رووداو دیجیتاڵ
300 دۆنم زەویی کشتوکاڵی لە قەزای بەدرەی سنووری پارێزگای زیقار کراوەتە یەکەی نیشتەجێبوون. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەزاکەش رەخنە لەو هەنگاوە دەگرێت.
حامید عەبدولئیلاهـ، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەزای بەدرە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: 300 دۆنم زەویی کشتوکاڵی لە قەزای بەدرە کراوەتە زەوی نیشتەجێبوون، ئەوەش کاریگەری دەبێ لەسەر ژینگە و کەمکردنەوەی رووبەری زەوی کشتوکاڵی. ئەو زەویانە پێشتر کشتوکاڵیان تێدا دەکرا، وەک گەنم، جۆ و گەنمەشامی.
عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی جیهان کە زۆرترین کاریگەریی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە، ئەوە بە گوێرەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
حامد عەبدولئیلاهـ دەڵێ، زەوییەکان بوونەتە تاپۆ خراونەتەوە سەر نەخشەی بنەڕەتی بەدرە، ئەوەش بەگوێرەی بڕیاری 80ی حکومەتی عێراقە کە دەسەڵاتی داوەتە وەزارەتەکان زەوییەکان تاپۆ بکەن.
قەزای بەدرە دەکەوێتە دووری 90 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری کوتی سەنتەری پارێزگای واست لە نێوەڕاستی عێراق. شارۆچەکەکە کە ناوچەیەکی کوردستانییە، دەوڵەمەندە بە نەوت، مەزەندە دەکرێت نزیکەی سێ ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی هەبێت.