خانەنشینکردنی ئارەزوومەندانەی کرێکارانی عێراق جێبەجێدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، کارکردن بە دڵنیایی خانەنشینی ئارەزوومەندانە چووە بواری جێبەجێکردنەوە و حکومەت 15٪ـی پارەکەی دەدات، خشتەی ئەو پارەیەی دەبێت لەلایەن کرێکارانیشەوە بدرێت، بڵاوکردەوە.
 
ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کارووباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند: "دڵنیایی خانەنشینیی ئارەزوومەندانە چووە بواری جێبەجێکردەوە دوای ئەوەی لەم مانگەدا لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکرایەوە."
 
بە گوتەی وەزیر، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران لە یاسای پێشتر پشکیان نەبووە و سوودمەند نەبوون، بەڵام :"بۆ لەمەودوا مووچەی خانەنشینیان دەبێت، حکومەت  15٪ـی پارەی مانگانەی کرێکاران دەدات، واتە سێ هێندەی ئەو پارەیەی کرێکارەکە خۆی بۆ دڵنیاییکردنی خۆی دەیدات، کە پێیدەگوترێت خانەنشینیی ئارەزوومەندانە."
 
خلود حەیران، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی خانەنشینی و دڵنیایی کۆمەڵایەتیی کرێکاران لە وەزارەتەکە دەڵێت: "خزمەت لە خانەنشینیی ئارەزوومەندانە لە رۆژی بەشداریکردن لە خزمەتەکە دەستپێدەکات، کرێکاران دەتوانن ساڵانە گرووپەکانی خۆیان بگۆڕن."
 
بەپێی بڕگەی یەکی مادەی 73ـی یاسای خانەنشینی و دڵنیایی کۆمەڵایەتیی کرێکارانی ژمارە 18ـی ساڵی 2023، سەرچاوەکانی دڵنیایی خانەنشینیی ئارەزوومەندانە 5٪ـی ئەو بڕە دەبڕێت کە مووچەی کرێکارە، وڵاتیش رێژەی 15٪ـی دەخاتە سەر.
 
یوسف کەریم، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو رێنماییانەی دەرکراوە تایبەتە بە یاسای خانەنشینیی عێراق کە پەیوەندیدارە بەو کرێکارانەی مووچەیان لە حکومەت نییە، ئەوان دەتوانن مانگانە بڕە پارەیەک بۆ ئەوەی مووچەی خانەنشینیان هەبێت، بەڵام ئەم یاسایە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، چونکە ئێمە کار بە یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2014 دەکەین، یاساکەی عێراق زۆر باش و نموونەییە."
 
مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، پەرلەمانی عێراق یاسای خانەنشینی و دڵنیایی کۆمەڵایەتیی کرێکارانی پەسندکرد کە 109 مادەیە.
 
13ـی ئەم مانگە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڕیای ژمارە یەکی ساڵی 2024ـی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بڵاوکردەوە کە دیاریکردنی بەشداریی ئەو کەسانەیە کە لە دڵنیاییەکە بەشدار دەبن.
 
بەپێی رێنماییەکەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کرێکاران لە عێراق بەمشێوەیە دەتوانن بەشداربن لە دڵنیاییەکە لە رێگەی ئەم بڕە پارانەوە کە مانگانە دەیدەن:
 
- گرووپی یەکەم:
 
کرێ: 350 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 17 هەزار و 500 دینار
 
- گرووپی دووەم:
 
کرێ: 455 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 22 هەزار و 750 دینار
 
- گرووپی سێیەم:
 
کرێ: 560 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 28 هەزار دینار 
 
- گرووپی چوارەم:
 
کرێ: 665 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 32 هەزار و 250 دینار
 
- گرووپی پێنجەم:
 
کرێ: 770 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی:  38 هەزار و 500 دینار
 
- گرووپی شەشەم:
 
کرێ: 875 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 43 هەزار و 750 دینار
 
- گرووپی حەوتەم:
 
کرێ: 980 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 49 هەزار دینار
 
- گرووپی هەشتەم:
 
کرێ: ملیۆنێک و 85 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی:  59 هەزار و 500 دینار
 
- گرووپی نۆیەم:
 
کرێ: ملیۆنێک و 190 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی:  59 هەزار و 500 دینار
 
- گرووپی دەیەم:
 
کرێ: ملیۆنێک و 295 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 64 هەزار و 750 دینار
 
- گرووپی یازدەیەم:
 
کرێ: ملیۆنێک و 400 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 70 هەزار دینار
 
- گرووپی دوازدەیەم:
 
کرێ: ملیۆنێک و 505 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی:  75 هەزار و 250 دینار
 
- گرووپی سێزدەیەم:
 
کرێ: ملیۆنێک و 610 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 80 هەزار و 500 دینار
 
- گرووپی چواردەیەم:
 
کرێ: ملیۆنێک و 715 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی:  85 هەزار و 750 دینار
 
- گرووپی پازدەیەم:
 
کرێ: ملیۆنێک و 750 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 87 هەزار و 500 دینار