لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن شەڕە قسەی بایدن و ترەمپ گەرمتر دەبێت

20-05-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
ململانێی بایدن و ترەمپ
ململانێی بایدن و ترەمپ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
لە شاری ڤاندالیا لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا، لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرجەم شەقام و شوێنە گشتییەکانیان بە وێنە و ئاڵای بەربژێرەکەیان داپۆشیوە. ترەمپ، کە بەربژێری سەرەکی کۆمارییەکانە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر رکابەرە دیموکراتەکەی، ئەمجارەش دەستی نەپاراست.
 
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، "دەمەوێت دیبەیت لەگەڵ ئەم کابرایە [جۆ بایدن] بکەم، بەڵام، دەزانن چی؟ داوا دەکەم پشکنینی ماددەی هۆشبەری بۆ بکرێت. ئەو کارە هەر دەکەم. نامەوێت وەک کاتی گوتاری سەرۆکایەتی بێتە نێو دیبەیتەکەوە، کابرا سەرخۆش بوو، دەتگوت کۆلارەیە لەوپەڕی ئاسمان، بە خۆمم گوت، 'ئەوە جۆیە لەوێ!؟"
 
5ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ ئەمریکییەکان سەرۆکێک بۆ چوار ساڵی دیکە هەڵدەبژێرن. بایدن و ترەمپ، هەردوو بەربژێری سەرەکی، پێش هەڵبژاردنەکە لە سێ دیبەتی تەلەڤزیۆنیدا رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە. 
 
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی یەکەمین دیبەیتی سەرۆکایەتی لە 27ـی حوزەیران رێکدەخات. لە بەرامبەر بە لێدوانە تووندەکانی ترەمپ، بایدنیش بێ دڵی خۆی نەکرد و هێرشیکردە نەیارەکەی.
 
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاش گوتی، "رکارەکەم، دۆڕاوێکی باش نییە. ئەو دۆڕاوە و تەواو. لەم هەڵبژاردنەدا، دیموکراسییەکەمان لەبەردەم تاقیکردنەوەدایە. ئایا ئەو [ترەمپ] دۆڕان قبوڵ دەکات؟ گوێ لە قسەکانی بگرە، ئەو دەڵێ ئەگەر بدۆڕێت، گۆڕەپانی خوێن دروست دەبێت. ئەو بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەمریکا ناگەڕێتەوە، ئەو بۆ تۆڵەکردنەوە دێتەوە."
 
بەگوێرەی پێنج نوێترین راپرسی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا، دەنگی هەردوو بەربژێرەکە زۆر لەیەکدییەوە نزیکن و ترەمپ بەجیاوازی یەک خاڵ لە پێش بایدنەوەیە، بەڵام لەوەش گرنگتر، ترەمپ لە شەش ویلایەتە یەکلاکەرەوەکەی ئەمریکا، لەپێش بایدنە، ئەمەش بەهۆی هەڵوێستی ئیدارەی بایدن لە جەنگی غەززە و دۆخی ئابووریی ئەمریکا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا