رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی لە پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزدا دەڵێت، نەورۆز خۆشەویستی، یەک چارەنووسی و مێژووی گەورەیان بیردەخاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی ئادار، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسی: "جوانترین پیرۆزبایی بۆ گەلی عێراق بە گشتی و گەلی کورد بە تایبەتی، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە. خودای گەورە بە خێر و خۆشی بەسەرماندا تێیپەڕێنێت، عێراقیش لە ئارامی و سەقامگیریدا بێت."
سەرۆکوەزیرانی عێراق هیواخوازە، بە هەوڵی برایانەی هەموو نەتەوەکان، داهاتوویەکی گەشتر دەست پێبکات.
سوودانی جەژنی نەورۆز بە بیرخەرەوەی خۆشەویستی، یەک چارەنووسی و مێژووی گەورە ناودەبات.
چەند رۆژێکە ئاهەنگەکانی نەورۆز لە رۆژهەڵاتی کوردستان، رۆژئاوای کوردستان و باکووری کوردستان دەستیان پێکردووە، بەڵام بەشی زۆری باشووری کوردستان ئەم ئێوارەیە جەژنی نەورۆز دەگێڕێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ