رووداو - هەولێر
ناکۆکی نێوان لایەنە شیعەکان تا ێت پەرەدەستێنێت و، مەترسییەکانی ئەگەری لێکترازان لەنێو ریزەکانی سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی زیاتر کردووە، هاوکات بەشێکی زۆری جبەخانە، تانک و کەلوپەلی سەربازی سوپای عێراق کەوتووەتە دەست حەشدی شەعبی و ئەو هێزەش ئامادەنییە رادەستیان بکاتەوە.
وەک ئاماژەیەک بۆ هەوڵەکانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، کە لە رێگەی لایەنگرانی و سەرایای سەلام-ی باڵی چەکداری رەوتەکەی خستوویەتیەڕوو، فەرماندەکانی حەشدی شەعبی داوایانکرد، رێز لە دەنگی خەڵک، سندووقەکانی دەنگدان، ئاڵوگۆڕکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات بگرێت، تاک لایەنە هەنگاو نەنرێت و هیچ لایەنێک خۆی نەسەپێنێت.
بەشێک لە چاودێران ئەمە وەک ئاماژەیەک بۆ لێکترازانی لایەنە چەکدارەکانی نێو حەشدی شەعبی لێکدەدەنەوە، بەتایبەتیش دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، دۆسیەی ئەمنی بەغدای پایتەختی خستەژێر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لەبری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و ژمارەیەک ئەفسەری سەربازی لە بەغدا دوورخستەوە.
ئەو هەنگاوەی عەبادی بەوە لێکدەدرێتەوە، کە هاوکاریی لەنێوان ئەفسەرانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و مانگرتووان هەبووە، بەتایبەتی کاتێک رێگەی پردی کۆماری-یان لەبەردەم خۆپیشاندەران و مانگرتووان کردەوە، تاوەکو روو لە ناوچەی سەوز بکەن.
هەڕەشەکانی نووری مالیکی لە رەوتی سەدر و بەکارهێنانی دەستەواژەی "پیاو لە بەرامبەر پیاو، چەک لە بەرامبەر چەک" گەرچی دواتر مالیکی لێی پاشگەزبووە، بەڵام مەترسییەکانی ئەو لێکترازانەی زیاتر کردووە، چونکە هەردوولا چەکدار و هەژموونیان لە نێو سوپای عێراقی و حەشدی شەعبی هەیە و رەنگە لە ئەگەری هەر رووداوێک، رووبەڕووبوونەوەی چەکداریی نێوخۆیی لێبکەوێتەوە.
میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە زیاتر لە 42 هێز کەس و لایەنی جیاجیا پێکهاتوون، رێکخراوی بەدر، عەسائیب ئەهل حەق، سەرایاسەلام و حیزبوڵڵا دیارترینیانن.
هەروەها حەشدی شەعبی دەستی بەسەر ژمارەیەکی زۆری تانک و جبەخانە و کەلوپەلی سەربازی سوپای عێراق داگرتووە و ئامادەنییە رادەستیان بکاتەوە.
بەبیانوی بەشداریکردن لە کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای شەرگات ژمارەیەک تانکی پێشکەوتووی جۆری (تی72) دراوەتە لیوای عەلی ئەکبەر، هەروەها بەدر، سرایا سەلام و عەسائیب ئەهل حەق دەستیان بەسەر 60 تانکی سوپای عێراقی داگرتووە، کە بەمدواییانە حکومەتی عێراق لە رۆمانیای کڕیون، بەمەبەستی بەشداریکردن لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ.
لەوبارەوە خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگری عێراق، پەیوەندی بە عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکان کردووە، بۆ رادەستکردنەوەی ئەو تانکانە، بەڵام هەوڵەکانی هیچی لێ سەوز نەبووە.
ئەمە یەکەمین جار نییە حەشدی شەعبی دەست بەسەر چەک، ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی سەربازی سوپای عێراقیدا دەگرێت، پێشتریش دەستی بەسەر 560 ئۆتۆمبێلی سەربازی داگرت، کە وەک هاوکاری رەوانەی عێراق کرابوو.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ