لە هێرشێکدا لە دیالە دوو پۆلیسی عێراق بریندار دەبن


رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، چەند چەکدارێک هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی پۆلیس و بەهۆیەوە دوو پۆلیس بریندار بوون.
 
هێرشەکە کاژێر 10:00ـی ئەمشەو، 20-01-2023، بووە. عەمید نیهاد محەممەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە بە رووداوی گوت، ئەو چەکدارانە لە هێرشەکەدا چەکی قورس و سووکیان بەکارهێناوە. دەشڵێت، بەوهۆیەوە دوو پۆلیسی فیدراڵی بریندار بوون.
 
ئەو بازگەیەی کە هێرشی کراوەتەسەر و دەگوترێت "داعش" هێرشەکەی ئەنجام داوە، دەکەوێتە نێوان بەغدا و پارێزگای دیالە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی دیالە دەشڵێت، "هێزی پۆلیس و سوپای عێراق لە بەغداوە بە رێگەوەن بۆ شوێنی رووداوەکە، بەڵام چەکدارەکان دوای هێرشەکە هەڵاتوون و هێزە ئەمنییەکان بەدوایاندا دەگەڕێن."