وەزارەتی ناوخۆی عێراق: 63 کەس بە تەقەى خۆشی برینداربوون

20-01-2023
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، شەوی رابردوو 63 کەس بەهۆی تەقەی خۆشی برینداربووون. ئەمەش دوای ئەوەی هەڵبژاردەی عێراق توانی جامی کەنداوی 25 بباتەوە.
 
رۆژی 20ى کانوونى دووەمى 2023، وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، 65 کەسیان دەستگیرکردووە کە تەقەى خۆشیان کردووە، دواى یارى کۆتایی نێوان هەڵبژاردەى عێراق و عومان کە تیێیدا هەڵبژاردەى عێراق بووە پاڵەوانى جامى کەنداوى 25.  
                        
وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاشکرایکرد کە 27 کەس لە دەستگیرکراوەکان لە بەغدا بوون و 38ى دیکەیان لە پارێزگاکانى دیکە بوون.
 
رۆژی 19ى کانوونى دووەمى 2023 هەڵبژاردەى عێراق لە یارى کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە شارى بەسرە بەڕێوەچوو، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەى عومانى بردەوە و بووە پاڵەوان، بەهۆیەوە هاووڵاتییانى شارەکانى عێراق ئاهەنگیان گێڕا، سەرەڕاى هۆشداریى وەزارەتى ناوخۆ لە هەندێک لە پارێزگاکان تەقەى خۆشی کرا.
 
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، بەهۆى تەقەى خۆشییەوە، شەوى رابردوو 63 کەس بریندار بوون کە 24یان لە بەغدا و 39یان لە پارێزگاکانى دیکە بوون.
 
بەگوێرەى یاساى عێراق ئەو کەسەى لە بۆنەى خۆشی یان پرسەدا بەشێوەیەکى هەڕەمەکى تەقە بە ئاسماندا بکات، سزاکەى دەگاتە سێ ساڵ بەندکردن. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.