نەتەوەیەکگرتووەکان: داوا لە بەغدا دەکەین هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی دەستپێبکاتەوە

نەتەوەیەکگرتووەکان راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی خۆپیشاندەران و کوژران و برینداربوونی خەڵک لە بەغدا بڵاوکردەوە و دەڵێت زۆر نیگەارنین لە پێشێلکارییە مرۆییەکان.
 
جێنین هینیس، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت، کوشتن و بریندارکردنی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان قەیرانێکی گەورەی متمانەی درووستکردووە.
 
جێنین داوا لە دەسەڵاتدارانی بەغدا دەکات هەوڵەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی چاکسازی دەستپێبکەنەوە و داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بەجێبهێنن.
 
لە راگەیێندراوەکەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا ئاماژە بەوە کراوە "دوو مانگ دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیران، سەرکردە سیاسییەکان نەیانتوانیوە لەسەر رێگەچارەیەک رێککەوتن لەکاتێکدا هەموو لایەنەکان جەختیان لە گرنگی ئەنجامدانی چاکسازی کردووەتەوە."