بابەشێخی ئێزدییەکان داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی رفێندراوە ئێزدییەکان چڕتر بکەنەوە

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بابەشێخی کوردانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان، پەیامێکی لە جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان بڵاوکردەوە و داوای سۆراخی رفێندراوانی دەستی داعش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.
 
بابەشێخ عەلی شێخ ئیلیاس، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19-12-2024، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "بە بۆنەی هاتنی جەژنی (رۆژووی ئێزدی) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی پەیڕەوانی ئایینی ئێزدی لە کوردستان، عێراق و سەرجەم جیهان دەکەم."
 
لە پەیامەکەیدا هاتووە: "بابەشێخ خوازیاری ئەوەیە ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و ئاشتی و بەرەکەت بۆ هەمووان. داوا لە خودای گەورە دەکات کە جەژنەکان بە ئارامی و سەقامگیری و پێشکەوتنەوە بکەنەوە. جەختیشی لەسەر گرنگی ئەوە کردەوە کە (جەژنی رۆژووی ئێزی) ببێتە دەرفەتێک بۆ رامان و نوێکردنەوەی پابەندبوون بە بەها و بنەما دێرینەکانی ئایینی ئێزیدی، بۆ ئەوەی میراتی دێرین و رێڕەوە لێبوردەییەکەی بچەسپێت."
 
بابە شێخ لە پەیامەکەیدا داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ گەڕان بەدوای رفێنراوە ئێزیدییەکاندا کە هێشتا لە دەستی رێکخراوی داعشدان، جەختیشی کردەوە کە ئەم پرسە مرۆییە دەبێت لە پێشینەی کارەکاندا بمێنێتەوە.
 
لە هێرشی داعشدا بۆ سەر شنگال لە 3ـی ئابی ساڵی 2014، نزیکەی پێنج هەزار کەس کوژراون و دوو هەزار و 745 منداڵ بێ دایک و باوک بوون. هەروەها شەش هەزار و 417 ئێزدی رفێندران، لە ژمارەیە سێ هەزار و 548 کەسیان لە رەگەزی مێ بوون و دوو هەزار و 869 کەسیش لە رەگەزی نێربوون. لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 583 ئێزدی ئازاد کراون.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی وەرگیراو لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە گەیشتنی ژمارەیەک سەرباز و ئەفسەری سوریایی بۆ عێراق نیشاندەدات

2000 سەربازی سووری لە ئەنبارەوە بەرەو وڵاتەکەیان بەڕێکران

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارێزگای ئەنبار ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 19-12-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە 2000 هەزار سەربازی سووری لەو کەمپەی تێیدا نیشتەجێ کرابوون لە قەزای رووتبە بۆ دەروازەی سنووری قائیم بەڕێکران، تاوەکو بگەڕێنەوە سووریا. دوێنێش نزیکەی 35 کارمەندی گومرگی سووریا گەڕانەوە.